حیزبوڵڵای عێراق بۆ ئەمریکا: هەر هێرشێک بۆ سەر ئێران بەرژەوەندییەکانتان بە ئامانج دەگیرێت
- عێراق
- 13 کانوونی دووەم

نمایشێکی سەربازیی کەتیبەکانی حیزبوڵڵای عێراق
ئاڤا نیوز
کەتیبەکانی حیزبوڵڵای عێراق هۆشداری توند دەداتە ئەمریکا و دەڵێت، "هەر هێرشێک بۆ سەر ئێران بەرژەوەندییەکانتان دەکاتە ئامانج، تەواوی "بەرەی مقاوەمە"ش لەم ڕووبەڕووبوونەوەیەدا بەرگری لە تاران دەکەن".
چیرۆکی سەرەکی: هەڕەشەکانی ئەمریکا بۆ هێرشکردە سەر ئێران تا دێت فراوانتر دەبێت و و ڕۆژانە هەواڵ و زانیاریی جیاجیا لەوبارەیەوە بڵاو دەکرێنەوە، هەر بۆیە ئەو گرووپە چەکدارانەی شیعە کە لە عێراقدا چالاکن و نایشارنەوە گوێڕایەڵی ڕێنمایی و فەتواکانی ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێرانن، دروستبوونی هەر مەترسییەک لەسەر ئێران بە هەڕەشە لەسەر خۆیان دەبینن و پێدەچێت کاردانەوەیان هەبێت.
لێدوانی فەرمی: ئەبو حوسێن حەمیداوی، ئەمینداری گشتی کەتیبەکانی جیزبوڵڵای عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: پاراستنی ئێران ئەرکێکی شەرعی و ئەخلاقییە و بەمانای "پاراستنی پیرۆزییەکانی ئوممە" دێت.
هۆشداریی زیاتر: حەمیداوی هۆشداری بە واشنتۆن دەدات و دەڵێت: شەڕ دژی ئێران ئاگرێکە ئەگەر هەڵگیرسا، بەرژەوەندییەکانتان دەسووتێنێت و ئاماژەی بەوەش کرد ئەمریکا لە بەرانبەر هەر سەرکێشییەکدا باجێکی قورس و دووقات دەداتەوە.
زانیاری زیاتر: لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا، ئەمینداری کەتیبەکانی حیزبوڵڵا داوای لە هێزەکانی "بەرەی مقاوەمە" کرد کە پاشەکشە لەهەڵوێستییان نەکەن و نەکەونە ژێر کاریگەری دەنگی خیانەتکار و پاڵپشتیی خۆیان بۆ دەسەڵاتدارانی ئێران دووپات بکەنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن




