دۆناڵد ترەمپ پەیامێک بۆ خۆپیشاندەرانی ئێران دەنێرێت: بەردەوام بن و یارمەتی لە ڕێگەیە

شەیری بکە لە:
دۆناڵد ترەمپ پەیامێک بۆ خۆپیشاندەرانی ئێران دەنێرێت: بەردەوام بن و یارمەتی لە ڕێگەیە

دۆناڵد ترەمپ،سەرۆکی ئەمریکا

ئاڤا نیوز

 

دۆناڵد ترەمپ، خۆپیشاندەرانی ئێران بە نیشتمانپەروەر وەسف دەکات و داوایان لێدەکات "بەردەوام بن لە خۆپیشاندانەکانیان" و دەست بەسەر دامەزراوەکانی دەوڵەتدا بگرن.


لێدوانی فەرمی: ترمپ لە پەیامەکەیدا ڕاشیگەیاند، خۆپیشاندەرانی ئێران ناوی بکوژان و ئەشکەنجەدەران تۆمار بکەن و بیپارێزن، چونکە ئەوان باجێکی قورس دەدەن.


لەلایەکی دیکە: سەبارەت بە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان، ترەمپ ئاشکرای کرد، بڕیاری داوە سەرجەم کۆبوونەوەکانی لەگەڵ بەرپرسانی ئێران هەڵبوەشێنێتەوە. ئاماژەی بەوەش کرد، ئەم بڕیارە تا ئەو کاتەیە کوشتنی خۆپیشاندەران بە تەواوی ڕادەگیرێت.


- ترەمپ بە خۆپیشاندەرانی ئێرانی وت "خۆڕاگر بن، هاوکاری لە ڕێگایە.

 

باکگراوند: بەهۆی داتەبینی بەهای تومەنی ئێرانی بەرامبەر دۆلار و خراپی ڕەوشی ئابووری، نزیکەی دوو هەفتەیە خۆپیشاندان زۆربەی ناوچەکانی ئێرانی گرتووەتەوە. ئۆپۆزسیۆنی ئێران دەڵێت، نزیکەی 12 هەزار خۆپیشاندەر بەدەستی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژراون و هەرچی ئەوانەیە کە دەستگیرکراون میدیای ئەمریکا دەڵێت، نزیکەی 11 هەزار کەسە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ