
مارک ساڤایا نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
بەبۆنەی ساڵیادی کوژرانی ئیمام موسای کازم، مارک ساڤایا، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری عێراق، پەیامێکی سەرەخۆشیی فەرمی ئاراستەی گەلی عێراق و تەواوی موسڵمانان دەکات.
پەیامی فەرمی: لە پەیامێکی فەرمیدا، ساڤایا ڕایگەیاند: "ئەم یادە پڕ شکۆیە، بیرهێنانەوەی ئەو بەها باڵا و مرۆییانەیە کە ئیمام کازم لە ژیانی خۆیدا گرتبوویە بەر، بەتایبەتی لە ڕووی حیکمەت، دانبەخۆداگرتن و خۆڕاگری لەسەر ڕێگەی حەق و ڕاستییەوە".
-ساڤایا تیشکی خستە سەر کاریگەریی پەیامەکانی ئیمام موسای کازم کە تەنیا پەیوەست نەبوونە بە سەردەمێکی دیاریکراوەوە، بەڵکو بنەمای مرۆیین تا ئەمڕۆش نەوەکانن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ستەم و چەوسانەوە و کارکردن لەپێناو دادپەروەریدا پەیڕەوی دەکەن.
ئەمەش بزانە: ئەم پەیامەی مارک ساڤایا لە کاتێکدایە، ساڵانە ملیۆنان کەس لە عێراق و وڵاتانی جیهانەوە ڕوو لە ناوچەی کازمییەی شاری بەغداد دەکەن بۆ بەجێهێنانی ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی ئیمامی حەوتەمی شیعەکانی جیهان.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: چاودێرانی سیاسی ئەم هەڵوێستەی نێردەی ئەمریکا وەک ئاماژەیەک بۆ ڕێزگرتن لە فرەیی ئایینی و کولتووری لە عێراق و هەوڵێک بۆ لێکتێگەیشتنی زیاتر لە نێوان واشنتن و پێکهاتە جیاوازەکانی ناوچەکە لێکدەدەنەوە.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بە بڕیارێک لە 19-10-2025 ـەوە، مارک ساڤایای وەک نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ عێراق دەستنیشان کرد، بەمەش ساڤایا بە سێیەم نێردەی ئەمریکی بۆ عێراق دوای پۆل بریمەر لە ساڵی 2003 و بریت ماکگۆرک لە ساڵی 2014 لە قۆناغی شەڕی دژی داعشدا، دادەنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 22 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 4 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





