
دیمەنی دێرحافر دوای بۆردوومانەکانی سوپای عەرەبیی سووریا
ئاڤا نیوز
سوپای عەرەبیی سووریا کاتژمێر 4:00ی ئێوارە دەستی بە تۆپبارانکردنی سەنگەرەکانی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە ناوچەی مەسکەنە و دێر حافر کرد.
وێنە گەورەکە: لە ئێستادا مەترسیی هەڵگیرسانی شەڕێکی فراوان لە ئارادایە؛ لە سنووری دێر حافر هەزاران سەربازی سووپا و گرووپە چەکدارەکان بە چەکی قورس، تانک و زرێپۆشەوە کۆکراونەتەوە. جگە لە دێرحافر، لە پێنج میحوەری دیکەشەوە (بەنداوی تشرین، دێرەزوور، ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای کۆبانێ) ئامادەکاری بۆ هێرش دەکرێت.
داواکاریی فەرمی: سوپای سووریا بە فەرمی ڕایگەیاندووە: دەبێت هەسەدە ناوچەکە چۆڵ بکات و بۆ بەری ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات بکشێتەوە، هاوکات داوای لە هاووڵاتییان کردووە لە بنکە و بارەگاکانی هەسەدە دوور بکەونەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە دەڵێت: گرووپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی سووریا دووجار بە فڕۆکەی خۆکوژ و تۆپهاوێژ دەوروبەری بەنداوی تشرینیان کردووەتە ئامانج.
ئەمڕۆ سێشەممە دەستەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی سوپای سووریا بڕیاری دا هەردوو ناوچەی مەسکەنە و دێر حافر لە لادێکانی ڕۆژهەڵاتی حەلەب وەک "ناوچەی سەربازیی داخراو" مامەڵەیان لەگەڵ بکات.
پێش دەستپێکردنی تۆپبارانەکەی ئەمڕۆ، شەوی ڕابردوو لە شارۆچکەی "ئەبو حەمام" لە دێرەزوور، گرووپە چەکدارەکان دوای بۆردوومانکردن هێرشی زەمینییان کردە سەر هەسەدە، بەڵام هەسەدە وەڵامی دانەوە و هێرشەکەی تێکشکاندن.
ئەمەش بزانە: دێرحافر بە هەستیارترین میحوەر دادەنرێت، چونکە تاکە پێگەی بەهێزی هەسەدەیە لە ڕۆژئاوای ڕووباری فورات و ئەگەر لەدەستی بدات، دەسەڵاتی لە ڕۆژئاوای فورات نامێنێت.
گرنگیی ناوچەکە لە چەند خاڵێکدایە:
-
- جوگرافی: 52 کم لە ڕۆژهەڵاتی حەلەبە و تەنها 50 کم لە فڕۆکەخانەی حەلەبەوە دوورە.
-
- ئابووری: ڕێگای بازرگانیی سێ پارێزگا (حەلەب، ڕەقە و دێرەزوور) بەیەکەوە دەبەستێتەوە.
-
- خزمەتگوزاری: سەرچاوەی دابینکردنی ئاوی شاری حەلەبە و نزیکە لە بەنداوی تشرین؛ حکومەتی دیمەشق ترسی هەیە هەسەدە ئاو وەک کارتی فشار بەکاربهێنێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەهۆی مەترسیی فراوانبوونی شەڕەکە، لە شاری مەنبج کە نزیکە لە دێر حافر، دەوامی قوتابخانەکان ڕاگیراوە و تاقیکردنەوەکان دواخراون.
هەسەدە لەم شەڕەدا ڕووبەڕووی بەرەیەکی فراوان دەبێتەوە، کە سنوورەکەی لەگەڵ سوپای سووریا 560 کیلۆمەترە (لە ڕۆژئاوای کۆبانێوە تا ئەلبوکەمال)، جگە لە 120 کیلۆمەتر سنووری لەگەڵ گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا لە عەین عیسا، کە ئەوانیش ئامادەکارییان کردووە. دانیشتووانی دێر حافر نزیکەی 100 هەزار کەسن و زۆرینەیان عەرەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە شیرینی خەو ماتۆڕی دوو برا دزرا و لە کاسبی بوون




