
ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتیی سووریا
ئاڤا نیوز
میدیای ئەڵمانیا بڵاوی کردەوە ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتیی سووریا سەردانی بەرلین دەکات و چەند دۆسیەیەک لەگەڵ بەرپرسانی ئەڵمانیا تاوتوێ دەکات، گرنگترینیان گەڕاندنەوەی پەنابەرانە لە ئەڵمانیاوە بۆ سووریا.
بۆچی گرنگە: ئەڵمانیا دەیەوێت ئەو کۆچبەرانەی ئیقامەیان پێ نەدراوە بیانگەڕێنێتەوە سووریا، دەڵێ شەڕ کۆتاییهاتووە و هیچ هۆکارێک نەماوە بۆ پێدانی ئیقامە بە سوورییەکان، هەروەها حکومەتی ئەڵمانیا لەلایەن حیزبە چەپەکان فشارێکی زۆری لەسەرە بۆ ئەوەی چیتر ئیقامە و کار بە کۆچبەران نەدات.
بڵاوکراوەی فەرمی: ڕۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی بڵاوی کردەوە، ئەحمەد شەرع سەرۆکی سووریا ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو (19-1-2026)، سەردانی بەرلین دەکات.
ئەمەش بزانە: نزیکەی 950 هەزار هاووڵاتی سووری لە ئەڵمانیا دەژین و زۆربەشیان ئیقامەیان هەیە.
هۆکارە زانراوەکان: بەگوێرەی میدیای ئەڵمانیا، شەرع پەیوەندییەکانی نێوان دیمەشق و بەرلین و دۆسییە مرۆیی و ئابوورییەکان و گەڕانەوەی پەنابەران لە ئەڵمانیاوە بۆ سووریا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەڵمانیا تاوتوێ دەکات.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: ئەم سەردانە لەکاتێکدایە گرژییەکانی نێوان سوپای عەرەبی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات لە شاری حەلەبەوە بۆ شارۆچکەکانی ڕۆژهەڵاتی پارێزگاکە چڕبووەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە شیرینی خەو ماتۆڕی دوو برا دزرا و لە کاسبی بوون





