عێراق و ئێران داوای بەردەوامی کاری پێکەوەیی و ئارامی ناوچەکە دەکەن
- هەواڵ
- 13 کانوونی دووەم

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و وەحید جەلال زادە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری کونسوڵخانەکان
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبووەوە و ڕایگەیاند، بە گرنگی دەزانێت بوارەکانی کاری هاوبەش و پێکەوەیی فراوان بکرێن، بەجۆرێک پەیوەندییەکانی بەغدا و تاران لە خزمەتی هەردوو گەل و ئارامی ناوچەکەدا بن.
چیرۆکی سەرەکی: وەزارەتی دەرەوەی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە، فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق، لە بەغدا پێشوازی لە وەحید جەلال زادە، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری کونسوڵخانەکان و پەرلەمان کردووە، لە کۆبوونەوەکەشدا پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و گرنگی گەشەپێدانیان لە بوارە هاوبەشەکان باس کراوە، ئەویش بەجۆرێک لە خزمەتی بەرژەوەندیی هەردوولا و بەهێزکردنی ئارامی ناوچەکەدا بێت.
هەنگاوی داهاتوو: لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە گرنگی کاراکردنی لیژنەی عێراق و ئێران بۆ کاروباری کونسوڵخانەکان کراوەتەوە، بەتایبەتیش کۆبوونەوەی داهاتوو کە بڕیارە لە بەغدا بکرێت، وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەڵێت، ئەم کۆبوونەوەیە هاوکار دەبێت بۆ چارەسەری پرسی کونسوڵخانەکان و کارئاسانی زیاتریش بۆ کاروباری هاووڵاتیان لە هەردوو وڵاتدا دەکات.
زانیاری زیاتر: لەبارەی خۆپیشاندانەکانی ئێرانیش، وەزارەتی دەرەوەی عێراق باسی لەوەکردووە، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران، بەرچاوڕوونی دایە وەزیری دەرەوەی عێراق لە دوایین پێشهاتەکانی ئێران و لەناویاندا خۆپیشاندانەکانی چەند شارێکی ئەو وڵاتە، جەختیشی لە گرنگی کاری هاوبەش بۆ پشتیوانی ئارامی هەرێمیی کردووەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 2 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 27 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیان لە دەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






