لە پێنجوێن بەهۆی نزم بوونەوەی پلەی گەرما ڕۆژێک پشوو ڕاگەیێنرا

شەیری بکە لە:
لە پێنجوێن بەهۆی نزم بوونەوەی پلەی گەرما ڕۆژێک پشوو ڕاگەیێنرا

دیمەنی بەفربارین لە پێنجوێن

ئاڤا نیوز


بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی پێنجوێن بڕیاری دا سبەی چوارشەممە (2026/1/14)، لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکە پشووی فەرمی بێت.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی پێنجوێن ڕایگەیاند: بڕیاری پشووەکە بەهۆی ناجێگیریی دۆخی کەشوهەوا و دابەزینی پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفری سیلیزی دەرکراوە، ئەمەش وەک هەنگاوێک بۆ پاراستنی سەلامەتیی خوێندکاران و مامۆستایان لەو سەرما سەختە.


ئەمەش بزانە: دەشڵێت: ئەم بڕیارە دوای ڕاوێژکردن لەگەڵ هەریەک لە قائیمقامی قەزای پێنجوێن و بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی دراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ