پەروەردەی سۆران پشووی فەرمی ڕاگەیاند

شەیری بکە لە:
پەروەردەی سۆران پشووی فەرمی ڕاگەیاند

دیمەنی یەکێک لە شەقامەکانی سۆران

ئاڤا نیوز

 


بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سۆران بەهۆی دابەزینی پلەی گەرما بڕیاری سبەی چوارشەممە لە سەرجەم قوتابخانە حکومی و ناحکومییەکان و پەیمانگەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کردە پشوو.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوەکەدا هاتووە، پشووەکە بەهۆی هاتنی شەپۆلێکی بەفر و بارانی سەرتاسەری، دابەزینی پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر و ئەگەری دروستبوونی شەختە لە بەشێکی سنوورەکە بڕیاری لێدراوە.


زانیاریی زیاتر: پەروەردەی سۆران ڕوونی کردووەتەوە، ئەم بڕیارە دوای وەرگرتنی دواین ڕاپۆرتی کەشناسی و ڕاوێژکردن لەگەڵ سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و قائیمقامەکان دەرچووە، ئامانج لێی پاراستنی سەلامەتیی گیانی قوتابیان و پەروەردەکارانە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ