
ئەو ئامێرانەی ئێران دەڵێت: دەستیان بەسەردا گرتووە
ئاڤا نیوز
حکومەتی ئێران دەستی بەسەر ژمارەیەک ئامێری ستارلینک گرت کە تایبەتە بە دابینکردنی ئینتەرنێت لەڕێگەی مانگە دەستکردەکانەوە.
وێنە گەورەکە: دوای دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکانی ئێران، دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە هێڵەکانی ئینتەرنێتیان لە سەرتاسەری ئێران ڕاگرت ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ کۆنترۆڵ کردن و دامرکاندنەوەی ناڕەزاییەتییەکان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێران دەڵێت: دەستیان بەسەر بارێکی گەورەی ئامێری پێشکەوتووی سیخوڕیدا گرتووە، لە وڵاتێکی ناوچەکەوە بە قاچاخ ڕەوانەی ناوخۆی ئێران کرابوو.
ئەمەش بزانە: ستارلینک ئامێرێکی ئینتەرنێتە و هی ئیلۆن مەسک، دەوڵەمەندترین پیاوی جیهانە، ڕاستەوخۆ لەگەڵ مانگی دەستکرد ئینتەرنێت دابین دەکات و حکومەت ناتوانیت کۆنترۆڵی بکات و دای بخات یان سنوورداری بکات.
- بەگوێرەی ئیتڵاعات ئەم بارە پێکهاتووە لە کۆمەڵێک ئامێری پەیوەندیکردنی قەدەغەکراو کە بۆ مەبەستی "تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی" ڕەوانە کراون.
زانیاریی زیاتر: حکومەتی ئێران لە مانگی شەشی ساڵی 2025ـەوە، یاسایەکی توندی پەسەند کردووە کە تێیدا هەبوونی ئامێری ستارلینکی وەک تاوانی سیخوڕی داناوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن





