ئێران لە وەڵامی ترەمپ: هەر هەڵەیەک بکەن ڕووبەڕووی وەڵامێکی وێرانکەر دەبنەوە

شەیری بکە لە:
ئێران لە وەڵامی ترەمپ: هەر هەڵەیەک بکەن ڕووبەڕووی وەڵامێکی وێرانکەر دەبنەوە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا

ئاڤا نیوز


وەزیری بەرگریی ئێران ڕایدەگەیێنێت، وڵاتەکەی بە شێوەیەکی "وێرانکەر و کاریگەر" وەڵامی هەر دەستدرێژییەک دەداتەوە و ڕێگە نادەن هیچ لایەنێک هەڕەشەیان لێ بکات.

 

وێنە گەورەکە: ئەم هەڕەشانە لە کاتێکدایە کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بژاردە سەربازییە فراوانەکانی دژی ئێران تاوتوێ دەکات و داوای لە خۆپیشاندەران کردووە بەردەوام بن، چونکە بە گوتەی ئەو "هاوکاری لە ڕێگایە".

 

لێدوانی فەرمی: ئەمیر نەسیرزادە، وەزیری بەرگریی ئێران هۆشداریی دایە دۆناڵد ترەمپ کە ئەگەر بەرژەوەندییەکانی ئێران بکاتە ئامانج، ئەوا سەرجەم بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە هەر خاڵێکی جیهان بن دەکەونە مەترسییەوە، جەختیشی کردەوە هەر وڵاتێک بنکە سەربازییەکانی بۆ هێرشکردنە سەر تاران بەکاربهێنرێت، دەبێتە ئامانجێکی شەرعی بۆ وەڵامدانەوەکانیان.

 

لەلایەکی دیکەوە: ئەمیر حاتەمی، فەرماندەی گشتیی سوپای ئێران ئاماژەی بەوە کرد کە تاران ئێستا لە هەموو کاتێک زیاتر خاوەن توانایە، بەڵام هەڕەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بە جیدی وەردەگرن.

 

هاوکات عەلی لاریجانی، ئەمینداری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی، ترەمپ و بنیامین نەتانیاهۆی وەک "بکوژانی سەرەکی"ـی گەلی ئێران ناوبرد.

 

باکگراوند: ئێستا خۆپیشاندانەکانی ئێران بەهۆی خراپیی بژێوی و دابەزینی نرخی دراو چووەتە هەفتەی سێیەم و ئینتەرنێت بڕدراوە. بەپێی ئاماری ئاژانسی "هرانا"، ژمارەی کوژراوان گەیشتووەتە 646 کەس، کە 512ـیان خۆپیشاندەر و 133ـیان ئەندامی هێزە ئەمنییەکان و دادوەرێکی گشتین.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ