فڕۆکەخانەکانی هەولێر و بەغدا ڕەتی دەکەنەوە گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و ئێران ڕاگیرابن
- هەواڵ
- 13 کانوونی دووەم

دیمەنی هەریەک لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر، بەغدا و تاران
ئاڤا نیوز
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق دەنگۆی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و ئێران ڕەت دەکاتەوە. بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێریش دەڵێت: بە فەرمی پێماننەوتراوە کە گەشتەکان ڕابگیرێت.
وێنە گەورەکە: پێشتر لە میدیاکان وا بڵاو کرایەوە بەهۆی دۆخی ئێستای ئێران و بەردەوامی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکانی ئەو وڵاتە، گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان ئێران و فڕۆکەخانەی نێوەدەوڵەتیی بەغدا ڕاگیران.
لێدوانی فەرمی: مەیسەم سافی، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، دەنگۆی ڕاگیرانی گەشتە ئاسمانییەکان لە عێراقەوە بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران و بەپێچەوانەشەوە، ناڕاستە.
لەلایەکی دیکە: ئەحمەد وشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ ئاڤا: ئەمڕۆ گەشتێک هەبووە لە ئێرانەوە بۆ هەولێر و دواتر فڕۆکەکە گەڕاوەتەوە ئێران، تاوەکو ڕۆژی هەینی هیچ گەشتێکی دیکە نییە، بە فەرمیش پێماننەوتراوە کە گەشتەکان ڕابگیرێت.
- سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان لەنێوان عێراق و کۆماری ئیسلامی ئێران ئاسایین و گەشتەکانی هێڵی ئاسمانی عێراق و هێڵەکانی دیکەش بۆ ئێران ڕانەگیراون و بەشێوەی ئاسایی بەردەوامن.
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





