لە هەولێر؛ نزیکەی 700 پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەش دەکرێت
- کوردستان
- 13 کانوونی دووەم

زەوی ئامادەکراو بۆ دابەشکردن. وێنە - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەست پێ دەکاتەوە و بڕیارە سبەی چوارشەممە، سەدان فەرمانبەر لە سنووری کانی قڕژاڵە ببنە خاوەنی زەوی.
ناوەڕۆکی هەواڵ: پرۆسەی دابەشکردنی زەوی لە ناوچە جیاجیاکانی هەولێر بەردەوامە و شارەوانی هەولێر بەشێوەی قۆناغبەندیی لیستی ناوی ئەو فەرمانبەرانە ئاشکرا دەکات کە پارچە زەویی وەردەگرن، بەڵام هێشتا لە هەندێک شاری کوردستان بڕیاری دابەشکردنی زەوی جێبەجێ نەکراوە یان زۆر بەخاوی بەڕێوەدەچێت.
لێدوانی فەرمی: مەریوان حاکم هادی، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی دەوروبەر بە ئاڤای ڕاگەیاند؛ سبەی چوارشەممە کاتژمێر 10:00ـی بەیانی مەراسیمی دابەشکردنی زەوی بەڕێوە دەچێت و 700 فەرمانبەر لە توێژەکانی مەدەنی، سەربازی و خانەنشینان لە شارەوانی کانی قڕژاڵە زەوی وەردەگرن.
زانیاری زیاتر: بەڕێوەبەری گشتی ئاماژەی بەوەش کرد، هەفتەی داهاتوو لە سنووری شەقڵاوە و هیران پڕۆسەکە بەردەوام دەبێت و نزیکەی سێ هەزار پارچە زەوی دیکە دابەش دەکرێن.
ئەوەی پێوسیتە بیزانیت: لە ماوەی مانگی ڕابردوودا دابەشکردنی زەوی بەهۆی وردبینیکردنی ناوی فەرمانبەران و تەواوکردنی نەخشەی زەوییەکان لەلایەن تیمە هونەرییەکانەوە، بە شێوەیەکی کاتی ڕاوەستابوو، بەڵام بەهۆی بەردەوامیی کارکردن لە لیستەکاندا دووبارە دەستیان پێکردووەتەوە.
باکگراوند: پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی یەکێکە لە بڕیارە گرنگەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ خزمەتکردنی فەرمانبەران و دابینکردنی شوێنی نیشتەجێبوون بۆیان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە شیرینی خەو ماتۆڕی دوو برا دزرا و لە کاسبی بوون





