ترەمپ بۆ خۆپیشاندەرانی ئێران: دەست بەسەر دامەزراوەکان بگرن و ناوی بکوژان تۆمار بکەن

شەیری بکە لە:
ترەمپ بۆ خۆپیشاندەرانی ئێران: دەست بەسەر دامەزراوەکان بگرن و ناوی بکوژان تۆمار بکەن

ئاڤا نیوز

 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە پەیامێکی نوێدا کە ئاراستەی خۆپیشاندەرانی ئێرانیی کرد, وتی، نیشتمانپەروەرانی ئێران بەردەوام بن لە خۆپیشاندانەکان و هەوڵی کۆنترۆڵکردنی دامەزراوە حکومییەکان بدەن.

 

لێدوانی فەرمی: ترەمپ لە لێدوانەکەی بە خۆپیشاندەرانی ئێرانی وت، ئەگەر بۆتان دەکرێت، دەست بەسەر دامەزراوەکانی وڵاتەکەتاندا بگرن. هەروەها ناوی هەموو ئەو بکوژ و ئەشکەنجەدەرانە لای خۆتان بپارێزن و تۆماری بکەن کە ئازارتان دەدەن.

 

زانیاریی زیاتر: سەبارەت بە ئاماری کوژراو و بریندارەکان، ترەمپ نیگەرانی قووڵی خۆی دەربڕی و وتی، بەپێی ئەو ئامارانەی پێمان دەگەن، خۆپیشاندەران بە شێوەیەکی زۆر خراپ مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت. ئەو بە ڕوونی وتی، "من پێنج ئاماری جیاوازم پێگەیشتووە، بەڵام تەنانەت یەک کەسیش گیانلەدەست بدات زۆرە و بکوژانی خۆپیشاندەران باجێکی قورس دەدەن".

 

لەلایەکی دیکە: لەبارەی گفتوگۆکانیان لەگەڵ بەرپرسانی ئێران وتی، تا ئەو کاتەی کوشتنی خۆپیشاندەران ڕادەگیرێت کۆبوونەوەکانمان لەگەڵیان هەڵوەشاندووەتەوە و دەسەڵاتدارانی ئێران ژمارەی ڕاستەقینەی کوژراوەکان دەشارنەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ