کۆشکی سپی تاوتوێی بژاردەکانی وەڵامدانەوەی خۆپێشاندانەکانی ئێران دەکات
- جیهان
- 14 کانوونی دووەم

ئاڵای ئەمریکا و ئێران
ئاڤا نیوز
تیمی ئاسایشی نیشتمانیی کۆشکی سپی، سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە کۆبوونەوەیەکی تایبەتیان سەبارەت بە بژاردەکانی وەڵامدانەوەی توندوتیژییەکانی ئێران بەرامبەر خۆپێشاندانە بەردەوامەکانی ئێران ئەنجامدا. میدیای ئەمریکا دەڵێت: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەو کۆبوونەوەیەدا ئامادە نەبووە.
لێدوانی فەرمی: بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا بە پێگەی ئەکسیۆسی ڕاگەیاندووە، گفتوگۆکانی ناو ئیدارەی ترەمپ لە قۆناغێکی سەرەتاییدان و لە ئێستادا لە دۆخی بڕیاردان نین بۆ هیچ هێرشێک بەڵام جەختیشی کردەوە کە پێشبینیکردنی بڕیاری کۆتایی ترەمپ کارێکی قورسە.
لە لایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ئەکسیۆسی وتووە، مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە کۆبوونەوەیەکی داخراودا ئاماژەی بەوە کردووە لەم قۆناغەدا ئیدارەی ئەمریکا وەڵامی سەربازی نابێت بەڵام بەجۆرێکی دیکە یارمەتی خۆپێشاندەرانی ئێران دەدات کە دەستوەردانی ڕاستەوخۆ نەبێت.
باکگراوند: خۆپێشاندانەکان لە شارە جیاجیاکانی ئێران بەردەوامن و ئامارەکانی کوژراوان بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبوونەتەوە. بەپێی هەڵسەنگاندنێکی هەواڵگریی ئیسرائیل کە بۆ ئەمریکا نێردراوە، باس لەوە دەکرێت لانیکەم پێنج هەزار خۆپێشاندەر کوژراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 2 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 27 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیان لە دەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






