میسر پێشوازی لە بڕیارەکەی ئەمریکا بۆ ناساندنی ئیخوان موسلیمین وەک تیرۆریست دەکات

شەیری بکە لە:
میسر پێشوازی لە بڕیارەکەی ئەمریکا بۆ ناساندنی ئیخوان موسلیمین وەک تیرۆریست دەکات

لایەنگرێکی ئیخوان موسلیمین لە میسر

ئاڤا نیوز


کۆماری میسر بە فەرمی پێشوازی لە بڕیاری ئەمریکا دەکات بۆ ناساندنی ئیخوان موسلیمین وەک "قەوارەیەکی تیرۆریستیی جیهانی".

 

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی سێشەممە وەزارەتەکانی دەرەوە و گەنجینەی ئەمریکا سێ لقی ئیخوان موسلیمینیان لە لوبنان، ئوردن و میسر خستە لیستی تیرۆرەوە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆماری میسر ڕایدەگەیێنێت، ئەم بڕیارە هەنگاوێکی وەرچەرخان و گرنگە، کە گوزارشت لە دروستیی هەڵوێستی میسر دەکات بەرامبەر بە مەترسییەکانی ئەم کۆمەڵەیە و ئایدیۆلۆژیا تووندڕەوەکەی بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی نێودەوڵەتی.

 

میسر ستایشی هەوڵەکانی ترەمپی کرد و ئاماژەی بەوە دا، ئەم پۆلێنکردنە لەگەڵ ئەو ڕێکارانەدا دەگونجێت کە دەوڵەت دوای شۆڕشی 30 حوزەیرانی 2013 بۆ بەرگریکردن لە ویستی گەل و پاراستنی دامەزراوە نیشتمانییەکان لە بەرامبەر تووندوتیژییەکانی ئیخوان گرتییەبەر.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارەکەی ئەمریکا لقی لوبنانی وەک "ڕێکخراوێکی تیرۆریستیی بیانی" و لقەکانی میسر و ئوردنی وەک "تیرۆریستی جیهانی" پۆلێن کردووە، بە تۆمەتی پێشکەشکردنی هاوکاری بۆ بزووتنەوەی حەماس.

 

میسر دووپاتی کردەوە کە بەردەوام دەبێت لە هەماهەنگی لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان بۆ وشککردنی سەرچاوە فیکری و داراییەکانی تیرۆر و ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو ئەو ڕێکخراوە تووندڕەوانەی هەڕەشە لە ئاشتیی جیهانی دەکەن، تاوەکو سەقامگیریی ناوچەکە بپارێزرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ