هاوپەیمانیی عەزم: زۆربەی سوننەکان پشتیوانیی مالیکی دەکەن بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران
- هەواڵ
- 14 کانوونی دووەم

نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا
ئاڤا نیوز
سەڵاح دلێمی، ئەندامی هاوپەیمانیی عەزم دەڵێت، ئەگەر هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگی نووری مالیکی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران کاندید بکات، زۆربەی لایەنە سوننەکان دەنگی پێدەدەن.
لێدوانی فەرمی: سەڵاح دلێمی، ئەندامی دیاری هاوپەیمانیی عەزم، بە سەرۆکایەتیی موسەننا سامەڕایی جەخت لە پێویستیی عێراق بۆ سەرۆکوەزیرانێکی بەهێز و خاوەن بڕیار دەکاتەوە کە بتوانێت چارەسەری کێشە ئابوورییەکان بکات.
زانیاریی زیاتر: بە وتەی خۆی، لە حاڵەتی کاندیدبوونی نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بە فەرمی بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، ئەوا زۆربەی پەرلەمانتارانی سوننەکان دەنگی پێدەدەن.
باکگراوند: لە دوایین کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگی لە شەوی شەممەی ڕابردوودا، دوای چەندین کۆبوونەوەی تایبەت و دانوستان، محەممەد شیاع سوودانی کە کاندیدی پۆستی سەرۆکوەزیران بوو بەرامبەر نووری مالیکی کشایەوە و پشتیوانیی خۆی بۆ ناوبراو دەربڕی.
گەرچی کاندیدبوونەکە بە فەرمی یەکلایی نەکراوەتەوە، بەڵام بەشێکی زۆری لایەنەکان هەڵوێستی خۆیان لەوبارەیەوە دەردەبڕن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن





