سوید: ڕەنگە بەهۆی کانزا دەگمەنەکانمانەوە ببینە ئامانجی داهاتووی دۆناڵد ترەمپ
- جیهان
- 14 کانوونی دووەم

ئیبا بووش، جێگری سەرۆکوەزیرانی سوید
ئاڤا نیوز
بەهۆی هەبوونی ماددە خاوەکان لە سوید، حکومەتی ئەو وڵاتە ترسی خۆی لە چاو تێبڕینی ئەمریکا و وڵاتانی زلهێز نەشاردەوە و جێگری سەرۆکوەزیرانی سوید دەڵێت، ترسیان هەیە لەوەی وڵاتانی زلهێز هاوشێوەی گرینلاند سەرنج بخەنە سەر وڵاتەکەی.
لێدوانی فەرمی: ئیبا بووش، جێگری سەرۆکوەزیرانی سوید، هۆشدارییەکی توند دەدات و دەڵێت: "وڵاتەکەی خاوەنی سامانێکی گەورەیە کە بریتییە لە ٧ جۆری سەرەکی لە کانزا دەگمەنەکان لەسەر ئاستی جیهان. ئەم دەوڵەمەندییە وایکردووە سوید بکەوێتە بەر سەرنجی دۆناڵد ترەمپ هاوشێوەی گرینلاند."
جێگری سەرۆکوەزیرانی سوید دەشڵێت: "سوید، دەیەوێت سیاسەتێکی سەربەخۆی هەبێ و بە دوور بێ لە ململانێی واشنتن و پەکین. ئامانجیەتی پارێزگاری لە سەروەری خۆی بکات نەکەوێتە ژێر ڕکێفی ترەمپ و شی جینگ پینگ."
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی قسەکانی جێگری سەرۆکوەزیرانی سوید؛ بۆ ڕێگری لە هەر هەوڵێکی دەرەکی حکومەتی سوید کار لەسەر پلانێکی بەهێز دەکات، پلانێک ڕێگری بکات لەوەی وڵاتانی دیکە بتوانن دەست بەسەر سەرچاوە سروشتییەکانی سویددا بگرن.
لەلایەکی دیکەوە: پال یانسن، وەزیری بەرگریی سوید ئاماژە بەوە دەکات، هەڵوێستە توندەکانی ترەمپ بەرامبەر ناوچە ستراتیژییەکان، جۆرێک لە نادڵنیایی لە ناو هاوپەیمانی ناتۆ دروست کردووە.
بۆچی گرنگە: دۆناڵد ترەمپ، چەندین جار جەختی لەوە کردووەتەوە بۆ ئەمریکا گرنگە و پێویستی بە کۆنترۆڵکردنی ناوچەی جەمسەر باکوور هەیە، چونکە ئەمریکا پێیوایە ئەگەر جەمسەری باکوور کۆنتڕۆڵ نەکات ئەوا ڕووسیا و چین هەژموونی خۆیان دەسەپێنن لەسەر ئەو ناوچەیە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن




