ئەندامێکی هێزەکانی ئاسایش لە حەلەب: هێرشکارەکان زمانی عەرەبییان نەدەزانی
- کوردستان
- 14 کانوونی دووەم

دیمەنی سوپای سووریا لە حەلەب. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوای کوردستان لە گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب دەڵێت، ئەوانەی لە هێرشکردنەسەر هەردوو گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە بەشداربوون، چەکداری بیانیی بوون و زمانی عەرەبییان نەدەزانی، ئاشکراشی دەکات قەبارەی پێشێلکاریی گرووپەکانی سەر بە دیمەشق زۆر لەوە گەورەترە کە باس دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: بروسک عەلی، یەکێک لە ئەندامانی هێزەکانی ئاسایش لە هەردوو گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیەی حەلەب بە میدیای ڕۆژئاوای کوردستانی ڕاگەیاند، هەموو ئەوانەی لە هێرشی سەر گەڕەکە کوردییەکان بەشداربوون گرووپەکانی نزیک لە تورکیا بوون لەناو سوپای عەرەبی سووریا، قەبارەی ئەو تاوان و کوشتن و پێشێلکارییانەشی کردیان بە هیچ شێوەیەک پێناسە ناکرێت و هیچ پاساوێکیش بۆ ئەو تاوانانە نەبوو.
لەبارەی ناسنامەی هێرشکارەکانیش، بروسک، دەڵێت: "ئەوانەی هێرشیان دەکرد تەنیا بەناو سەر بە سوپای عەرەبی سووریا بوون، بەڵام لە بنەڕەتدا هەموویان چەکداریی بیانی بوون و زمانی عەرەبییان نەدەزانیی، وەک ئەوە وابوو لەگەڵ چەکدارانی داعش لەشەڕدا دەبین."
باکگراوند: چوار ڕۆژ بەسەر ڕێککەوتنی ئاگربەست و گواستنەوەی هێزەکانی ئاسایش لە گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب بۆ ڕۆژهەڵاتی فوڕات تێدەپەڕێت، بەگوێرەی ڕێککەوتنەکە ئەندامانی هێزەکانی ئاسایش گەڕەکە کوردییەکانی حەلەبیان جێهێشت و بەرەو باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا گوازرانەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن




