لە 48 کاتژمێری داهاتوو ناوی کاندیدانی پۆستی سەرۆککۆمار پەسەند دەکرێت
- عێراق
- 14 کانوونی دووەم

کۆشکی سەلام. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
پرۆسەی وردبینیکردنی کردن لە کاندیدەکان بۆ پۆستی سەرۆککۆماری داهاتووی عێراق لە پەرلەمان گەیشتووەتە قۆناغەکانی کۆتایی لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوو ناوی کاندیدە پەسەندکراوەکان بڵاودەکاتەوە.
وێنە گەورەکە: کێبڕکێی کاندیدەکانی پۆستی سەرۆککۆمار لە قۆناغەکانی کۆتاییە، بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا، لە کۆی 81 کاندید تا ئێستا 23 کاندید ماون، تەنیا نۆیان کوردن.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەكی بەرپرس لە پەرلەمانی عێراق، بە ئاڤا میدیای وت: "پرۆسەی وردبینکردنی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار لەلایەنە پەیوەندارەکان گەڕاوەتەوە فەرمانگەی یاسایی پەرلەمانی عێراق و لە کۆی 81 کاندید 23 کاندید ماون کە 12یان جێگرکراون."
٠ نۆ کورد و 11 کاندیدی دیکە، لێکۆڵینەوەیان لەبارەوە دەکرێت، بەشێک لەم 11ـیە کوردن، ئێستا پەرلەمان عێراق، چاوەڕێی گەڕانەوەی بڕوانامەکانیان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا دەکات.
زانیاریی زیاتر: ئەو نۆ کاندیدە کوردەی خۆیان بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق کاندید کردووە، ئەمانەن:
٠ نەوزاد هادی، کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان.
٠ فوئاد حوسێن، کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان.
٠ نزار ئامێدی، کاندیدی یەکێتی نیشتمانی کوردستان.
٠ لەتیف ڕەشید، سەر بە یەکێتی نیشتمانیی کوردستان.
٠ موسەننا ئەمین، کاندیدی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان.
٠ سەردار عەبدوڵڵا، سەربەخۆ.
٠ شوان داوودی، سەربەخۆ.
٠ عەبدوڵڵا عالیەوایی، سەربەخۆ.
٠ حوسێن تەها حەسەن سنجاری، سەربەخۆ.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوورخستنەوەی کاندیدەکان بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێتەوە وەکو؛ نەبوونی ئەزموونی سیاسی، دەستپاکی و نەبوونی بڕوانامە، هاوکات بەشێکیان بەر ڕێکارەکانی دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەری کەوتوون کە پەیوەستە بە ڕیشەكێشكردنی بەرپرس و ئەندامانی حیزبی بەعس.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تەواوی پرۆسەی وردبینیکردن لەلایەن لیژنەی تایبەتمەندی پەرلەمانەوە تەواو دەکرێن، دواتر بە فەرمی ناوی کاندیدەکان ڕادەگەیێنرێت، کاندیدە دوورخراوەکانیش ماوەی سێ ڕۆژیان لە بەردەمە بۆ ئەوەی لە دادگای فیدراڵ سکاڵا تۆمار بکەن.
ئەمەش بزانە: دادگا، لە ماوەی سێ ڕۆژ وەڵامی سکاڵاکان دەداتەوە، دواتر پەرلەمانیش لە ماوەی سێ ڕۆژ لیستی کۆتایی کاندیدە پەسەند کراوەکان ڕادەستی سەرۆکایەتیی پەرلەمان دەکات، پێویستە لە 29 مانگ هەڵبژاردن بۆ پۆستی سەرۆککۆمار بکرێت و پڕۆسەکە کۆتایی بێت، ئینجا پڕۆسەی هەڵبژاردن بۆ سەرۆکوەزیران عێراق دەست پێ دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن




