کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان لەبارەی مووچە کۆتایهات

شەیری بکە لە:
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان لەبارەی مووچە کۆتایهات

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران. وێنە؛ ئەرشیڤ

ئاڤا نیوز

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی، یەکەم کۆبوونەوەی لە ساڵی نوێدا ئەنجام دا، تەوەری سەرەکی بریتیی بوو لە دۆزینەوەی دەرچەیەک بۆ مووچەکانی کۆتایی ساڵی ڕابردوو و جێگیرکردنی شایستە داراییەکانی ساڵی 2026.


نووسراوی فەرمی: ئەمڕۆ چوارشەممە، بەپێی نووسراوێکی کارنامەی کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئەنجوومەنەکە یەکەم کۆبوونەوەی لە ساڵی نوێدا کرد و چەند پرسێك تاوتوێ کران، گرنگترینیان پرسی مووچەكانی مانگی 11 و 12ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان بوو.

زانیاریی بەدەستهاتوو: لە ئەنجوومەنی وەزیران تاوتوێی ئەم دوو خاڵە کران:

یەكەم: خستنەڕووی ساڵی دارایی 2025، تاوتوێكردنی دۆخی دارایی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی دارایی 2026، بەدواداچوونی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ مووچەی مانگەكانی 11 و 12ـی ساڵی 2025، زامنكردنی خەرجكردنی مانگەكانی ساڵی 2026 و شایستە داراییەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان لە بودجەی فیدڕاڵ.

دووەم: جێبەجێكردنی ڕێككەوتنامەی سێ قۆڵی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان بە سەركەوتوویی لەلایەن هەرێمی كوردستان لە سێ مانگی كۆتایی ساڵی 2025، بەرەوپێشچوونەكانی بەردەوامبوونی جێبەجێكردنی ڕێككەوتننامەكە، خستنەڕووی داتا و زانیارییەكان  لەبارەی بڕی نەوتی هەناردەكراو و داهاتی بەدەستهاتووی فرۆشی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ گەنجینەی فیدڕاڵی. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ