عێراق و ئێران بۆ کۆنتڕۆڵکردنی سنوورەکان و ڕێگری لە تیرۆر هەماهەنگی دەکەن
- هەواڵ
- 14 کانوونی دووەم

عەلی لاریجانی، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران
ئاڤا نیوز
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕایدەگەیێنێت، لەگەڵ سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران، لەسەر بەهێزکردنی هەماهەنگییە ئەمنییەکان و کۆنتڕۆڵکردنی وردی سنوورە هاوبەشەکان ڕێککەوتوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ عەلی لاریجانی، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران جەختیان لە پێویستیی هاوکاریی هاوبەش کردەوە تاوەکوو ڕێگری لە هەر هەوڵێکی دزەکردنی گرووپە "تیرۆریستییەکان" لە نێوان هەردوو وڵاتدا بگیریێت.
بۆچی گرنگە: ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە لەکاتێکدا دێت ماوەی چەند ڕۆژێکە خۆپێشاندان و ناڕەزایەتییەکانی ناوخۆی ئێران سەریان کێشاوە بۆ پشێوی. لەسەر خۆپیشاندانەکانیش دۆناڵد ترەمپ، داوای لە خۆپیشاندەران کردووە بەردەوام بن، چونکە بە گوتەی ئەو "هاوکاری لە ڕێگایە".
بڵاوکراوەی فەرمی: ئەعرەجی لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئێکس" بڵاوی کردەوە، لە گفتوگۆکەدا پێداچوونەوەی وردیان بۆ دوایین پێشهاتە ئەمنییەکان کردووە و باسیان لە میکانیزمەکانی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان کردووە بۆ ڕێگریکردن لە دزەکردنی گرووپە تیرۆریستییەکان بۆ ناو خاکی یەکدی.
ئەمەش بزانە؛ عێراق و ئێران خاوەنی زیاتر لە 1400 کیلۆمەتر سنووری هاوبەشن، کە کۆنتڕۆڵکردنیان هەمیشە وەک پێشینەیەکی گرنگی ئەمنی بۆ هەردوو دەوڵەت ماوەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 2 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 27 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیان لە دەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






