
بنکەی عەین ئەسەد کە هێزەکانی هاوپەیمانان و ئەمریکای تێدا جێگیرن- میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
سەرچاوەیەکی ئەمنی بۆ ئاڤا ئاشکرای کرد، هێزەکانی ئەمریکا دەستیان بە چۆڵکردنی بنکەی سەربازیی "عەین ئەسەد" کردووە لە پارێزگای ئەنبار.
لێدوانی فەرمی: ئەو سەرچاوەیە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: "لەم هەفتەیەدا هێزەکانی ئەمریکا زۆرینەی کەلوپەل و ئامێرەکانیان گواستووەتەوە و دەستیان کردووە بە هەڵوەشاندنەوەی بنکە، هۆڵ، ئامێرەکانیان و سیستەمی چاودێری و بردوویانە بۆ بنکەی تەنەف لە سووریا".
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، "زۆربەی ڕاوێژکار و ئەفسەرە باڵاکان بە دوو ئاڕاستە کشاونەتەوە، یەکەم، بەرەو بنکەی تەنەف لە سووریا، دووەم بەرەو بنکەی هەریر لە هەولێر، بەگشتی ژمارەیەک سەرباز و بەشێک لە هێزی ئاسمانی ئەمریکا لە عەین ئەسەد ماون، پرۆسەی گواستنەوەیان لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەردەوام دەبێت".
لەلایەکی دیکەوە: عەبدوڵڵا جغێفی، ڕاوێژکاری لیژنەی ئاسایش و بەرگریی ئەنجوومەنی پارێزگای ئەنبار بە ئاڤا میدیای وت: "بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد زۆر گەورەیە، فەرماندەیی هێزەکانی وشکانی و ئاسمانی و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی جەزیرەی لە بادیە تێدایە و دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا هیچ گۆڕانکارییەک لە بنکەکە ڕوو نادات، چونکە هێزێکی کەم ماون."
زانیاری زیاتر: فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی جەزیرە و بادیە کە ڕاستەوخۆ بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان گرێدراون مەلەفی ئەمنی بنکەی عەین ئەسەد وەردەگرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە شیرینی خەو ماتۆڕی دوو برا دزرا و لە کاسبی بوون





