ئەمریکا بەشێک لە کارمەندانی بنکەی ئاسمانیی عودەیدە لە قەتەر دەگوازێتەوە
- هەواڵ
- 14 کانوونی دووەم

بنکەی ئاسمانیی عودەیدە لە قەتەر
ئاڤا نیوز
ئەمریکا داوای لە بەشێک لە کارمەندانی بنکەی ئاسمانیی عودەیدە لە قەتەر کردووە تا ئێوارە بنکەکە چۆڵ بکەن.
بۆچی گرنگە: ئەم هەنگاوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە کاتێکدایە دۆناڵد ترەمپ هۆشداری داوە وڵاتەکەی دەستێوەردان دەکات بۆ پاراستنی خۆپیشاندەرانی ناوخۆی ئێران، ئەگەر بێتو تاران بەردەوام بێت لە کوشتنی خۆپیشاندەران.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سێ دیپلۆماتکار بە ئاژانسی "ڕۆیتەرز"یان ڕاگەیاندووە، ئەمریکا ڕێنمایی داوە بە بەشێک لە کارمەندانی بنکەی ئاسمانی "عودەیدە" لە قەتەر، کە تاوەکو ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 14ـی 1ـی 2026 بنکەکە چۆڵ بکەن.
ئەم جووڵەیەی ئەمریکا دوای ئەوە دێت کە بەرپرسێکی باڵای ئێران پێشتر بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندبوو، تاران هۆشداریی داوەتە وڵاتانی ناوچەکە کە ئەگەر ئەمریکا هێرش بکات، ئەوا ئێران بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دەکاتە ئامانج.
زانیاریی زیاتر: یەکێک لە دیپلۆماتکارەکان بە ڕۆیتەرزی گوتووە: ئەمە تەنها "گۆڕانکارییە نەک چۆڵکردنی فەرمیی بنکەکە و تاوەکوو ئێستا هیچ هۆکارێکی دیاریکراو بۆ ئەم بڕیارە ڕانەگەیێنراوە.
ئەمەش بزانە: بنکەی عودەیدە لە قەتەر بە گەورەترین بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەنرێت و نزیکەی 10 هەزار سەربازی تێدا جێگیر کراوە. ئەم بنکەیە ناوەندی سەرەکیی ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکانی ئەمریکایە لە ناوچەکەدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات




