هاوشێوەی کوردستان؛ سوودانی جەخت لەسەر بەستنی پێوەری زیرەکی کارەبا دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
هاوشێوەی کوردستان؛ سوودانی جەخت لەسەر بەستنی پێوەری زیرەکی کارەبا دەکاتەوە

دیمەنی پێوەری زیرەکی کارەبا

ئاڤا نیوز

محەممەد شیاع سوودانی لە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی کارەبا، فەرمانی کرد بەستنی پێوەری زیرەکی کارەبا بەردەوام بێت کە لە ماوەی ڕابردوو هاوشێوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چەند پارێزگایەکی عێراق دەستیپێکردووە.

وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی پرۆژەکانی کوردستان لە دانانی پێوەری زیرەکی کارەبایی و پرۆژەی ڕووناکی سەرکەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی، حکومەتی عێراق هەوڵ دەدات هاوشێوەی کوردستان پێوەرەکانی زیرەکی کارەبایی دابنێت بۆ سنووردارکردنی بەفیڕۆچوونی کارەبا و چاودێکردنی و دابینکردنی کارەبا بەشێوەیەکی هاوچەرخ.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی نووسینگەکەی، سوودانی لە کۆبوونەوەکە فەرمانی کرد بەستنی پێوەری زیرەکیی کارەبا بەردەوام بێت کە لە ماوەی ڕابردوو هاوشێوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چەند پارێزگایەکی عێراق دەستیپێکردووە.

لە کۆبوونەوەکە تاوتوێی هەوڵەکانی وەزارەتی کارەبا بۆ کەمکردنەوەی بەفیڕۆچوونی پارەی باج و کارەبا کراوە.

ئەمەش بزانە: سەرەتای مانگی ڕابردوو، وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند: بەستنی پێوەری زیرەک لە ناوچەکانی مەنسوور، یەرمووک و حەتین لە بەغدا دەستیپێکردووە، هاوکات دانانی ئەو ئامێرانە لە پارێزگاکانی دیالە و کەرکووک و ئەنبار و واستیش دانراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ