
دیمەنی دەروازەی شارۆچکەی دێر حافر
ئاڤا نیوز
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ڕایدەگەیێنێت، گرووپە چەکدارەکانی سەر بە سوپای عەرەبی سووریا لە ڕێگەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی خۆکوژەوە نانەواخانەی مەدەنیی شاری دێر حافریان کردە ئامانج.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوێکدا هەسەدە دەڵێت: ئەم هێرشە وەک تاوانێکی نوێ و بەشێک لە هەڵمەتێکی سیستەماتیک بۆ تێکدانی ژێرخان و پەکخستنی کەرتی خزمەتگوزاری لە قەڵەم دەدرێت، کە ڕاستەوخۆ ئاسایشی هاووڵاتییان و بژێوی ڕۆژانەیان دەخاتە مەترسییەوە.
بەپێی ڕاگەیێنراوەکە، ئەمە دووەمین جارە لە بەیانیی ئەمڕۆوە دامەزراوە خزمەتگوزارییە سەرەکییەکانی دێر حافر دەکرێنە ئامانجی بۆردوومانەکان.
زانیاریی زیاتر: هەسەدە جەخت دەکاتەوە، ئەم پەرەسەندنە مەترسیدارە نیشانەی سووربوونی لایەنی هێرشبەرە لەسەر بێبەشکردنی مەدەنییەکان لە پێداویستییە سەرەتاییەکان و پێشێلکردنی هەموو یاسا و نەریتە مرۆییەکان.
"ئامانج لەم جۆرە هێرشانە دروستکردنی گوشارە لەسەر دانیشتووان و تێکدانی سەقامگیریی ناوچەکەیە لە ڕێگەی لەناوبردنی ئەو شوێنانەی کە پەیوەندیی ڕاستەوخۆیان بە ژیانی خەڵکەوە هەیە، ئەمەش وای کردووە دۆخی مرۆیی دێر حافر بگاتە ئاستێکی مەترسیدار و نادیار."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە شیرینی خەو ماتۆڕی دوو برا دزرا و لە کاسبی بوون





