ئێران: هێزی ئاسمانیمان لەوپەڕی ئامادەباشیدایە

شەیری بکە لە:
ئێران: هێزی ئاسمانیمان لەوپەڕی ئامادەباشیدایە

دیمەنی فڕۆکە جەنگییەکانی ئێران

ئاڤا نیوز

لەدوای هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ، ئێران دەڵێت ئێمە لەوپەڕی ئامادەباشیداین بۆ هەر هێرشێک کە بکرێتە سەرمان، فەرماندەی سوپای هێزی ئاسمانی ئێرانیش دەڵێت، کۆگاکانمان پڕچەککن و هیچ کێشەیەکمان نییە.

لێدوانی فەرمی: مەجید موسەوی، فەرماندەی هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران ڕایگەیاند، کۆگای مووشەکیمان زیاترە لە کاتی جەنگی 12 ڕۆژە، هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران لە لووتکەی ئامادەیی بەرگریدایە و ئامادەیە ڕووبەڕووی هەر دەستدرێژییەک ببێتەوە.

زانیاریی زیاتر: موسەوی دەڵێت، بەرهەمهێنانی ئاسمانی سوپای پاسداران لە بەشە جیاوازەکاندا لە چاو پێش جەنگی 12 ڕۆژە زیاتر بەرهەمی هەیە، لە دوای جەنگی 12 ڕۆژە هەموو زیانەکانی هێزی ئاسمانیمان چاککردووەتەوە هێزەکەمان لە لووتکەی ئامادەباشیدایە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ