سیناتۆرێکی ئەمریکا: هێرشکردنە سەر هاوپەیمانە کوردەکانمان لە سووریا قبووڵنەکراوە

شەیری بکە لە:
سیناتۆرێکی ئەمریکا: هێرشکردنە سەر هاوپەیمانە کوردەکانمان لە سووریا قبووڵنەکراوە

دیمەنی گەڕەکی شێخ مەقسوود دوای هێرش و پەلامارەکانی سوپای عەرەبی سووریا. وێنە؛ AP

ئاڤا نیوز

سیناتۆرێکی نزیک لە ترەمپ دەڵێت، لەگەڵ ئەوەدام دەرفەتێک بە حکومەتی نوێی سووریا بدرێت، بەڵام بە هیچ شێوەیەک هێرشێکی بێباکانە و ئاشکرا بۆ سەر هاوپەیمانە کوردەکانمان قبووڵ ناکەم. سیناتۆرێکی دیکەش دەڵێت، دەبێت لێپرسینەوە لەو کەسانە بکرێت کە دەستیان هەبووە لە ئەنجامدانی کارە قێزەونەکان.

بڵاوکراوەی فەرمی: لیندسی گراهام، سیناتۆری ئەمریکا و نزیک لە ترەمپ لە ئێکس بڵاوی کردەوە،
حکومەتی نوێی سووریا ئاگادار دەکەمەوە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ بەرامبەر بە کەمینەکان بە هیچ شێوەیەک قبووڵکراو نابێت.

ئەوەی لە هەمووی نیگەرانترە، گەیشتنی چەند ڕاپۆرتێکی جێگەی متمانەیە کە باس لەوە دەکەن هێزەکانی سوپای عەرەبی سووریا و تورکیا ئەگەری هەیە پێشڕەوی زیاتر بەرەو ڕووی هاوپەیمانە کوردەکانمان بکەن؛ ئەمەش هەنگاوێکە کە بڕوام وایە کاردانەوەیەکی تووندی ئەمریکای لێ دەکەوێتەوە.

گراهام دەشڵێت، هەرچەندە من لەگەڵ ئەوەدام دەرفەتێک بەم حکومەتە نوێیەی سووریا بدرێت، بەڵام بە هیچ شێوەیەک هێرشێکی بێباکانە و ئاشکرا بۆ سەر هاوپەیمانە کوردەکانمان قبووڵ ناکەم، کە ئەوان هێزی سەرەکی بوون لە تێکشکاندنی داعش.

لەلایەکی دیکەوە: سیناتۆر جەیمس ڕیش داوا لە حکومەتی نوێی سووریا دەکات لێپرسینەوە لەو کەسانە بکات کە دەستیان هەبووە لە ئەنجامدانی کارە قێزەونەکان.

وتیشی، دوای چەندین ساڵ لە جەنگ و وێرانکاری، ئەرکی لە پێشینەی حکومەتی نوێ و هێزە چەکدارەکانی سووریا پاراستنی مافە بنەڕەتییەکانی هاووڵاتیانە، نەک پێشێلکردنیان. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ