ئەمریکا پێدانی ڤیزا بە هاووڵاتیانی 75 وڵات ڕادەگرێت؛ عێراقیشی تێدایە
- جیهان
- 14 کانوونی دووەم

ئاڵای ئەمریکا و ڤیزا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڕیارێکی نوێی دەرکرد بۆ ڕاگرتنی کاتیی ڕێکارەکانی پێدانی ڤیزا بۆ هاووڵاتیانی 75 وڵات و عێراقیش یەکێکە لەو وڵاتانە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، بەپێی یاداشتێک کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا فەرمان بە کونسوڵخانەکان کراوە پێدانی پرۆسەی ڤیزا تا کاتێکی نادیار ڕابگرن.
ئەو وڵاتانەی پێدانی ڤیزا پێیان ڕاگیراوە، 75 وڵاتن و پێکهاتوون لە عێراق، ئێران، ئەفغانستان، سۆماڵ، ڕووسیا، بەرازیل، میسر، نەیجیریا، تایلاند، یەمەن و چەند وڵاتێکی دیکە.
زانیاریی زیاتر: ئەم بڕیارە لە ڕێکەوتی 21ـی ئەم مانگە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و دیار نییە کەی پڕۆسەی پێدانی ڤیزا بەو وڵاتانە کارا دەکرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: تۆمی پیگۆت، جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، وەزارەتی دەرەوە دەسەڵاتە یاساییەکانی خۆی بەکاردەهێنێت بۆ ڕێگریکردن لەو کۆچبەرانەی دەبنە بارگرانی و دەیانەوێت سوود لە میهرەبانی گەلی ئەمریکا وەربگرن، بۆیە کۆچکردن لەو 75 وڵاتەوە ڕادەگیرێت تا ئەو کاتەی دڵنیا دەبینەوە لەوەی کەسانی بیانی بۆ وەرگرتنی مووچەی بێکاری و وەرگرتنی هاوکاری نایەنە ناو ئەمریکا.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 22 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 4 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






