
دیمەنی گواستنەوەی چەکی قورس لەلایەن سوپای عەرەبی سووریا بۆ شارۆچکەی دێر حافر. وێنە؛ AA
ئاڤا نیوز
هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) هۆشداریی لە بەرپابوونی شەڕێکی گەورە دەدات و ڕایدەگەیێنێت، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە، ناوچەکانی دێر حافر، مەسکەنە و بەنداوی تشرین ڕووبەڕووی پەرەسەندنێکی سەربازیی مەترسیدار و هێرشی سیستەماتیک بوونەتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاشکرای کرد، ئەم پەرەسەندنە بە بەشداریی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە سوپای عەرەبی سووریا و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا ئەنجام دەدرێت و ئامانجی تێکدانی سەقامگیری و پەکخستنی ژیانی مەدەنییەکانە.
بەپێی ڕاگەیێنراوەکە، گرووپە چەکدارەکانی سەر بە سوپای عەرەبی سووریا زیاتر لە 12 هێرشیان بە درۆنی بۆمبڕێژکراو و تۆپهاوێژ کردووەتە سەر بەنداوی تشرین و گوندەکانی دەوروبەری، تاوەکو ئێستاش بۆردومانەکان بەردەوامن.
هاوکات، نانەواخانەی مەدەنی و باڵەخانەی پۆستەی شاری دێر حافر کراونەتە ئامانج، کە ئەمەش بووەتە هۆی پەککەوتنی خزمەتگوزارییەکان و دروستبوونی هەڕەشەی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ئاسایشی خۆراکی دانیشتووان.
هەسەدە ئاماژەی بەوەش کرد، هێرشبەرەکان ڕێگرییان لە جووتیارانی ناوچەکە کردووە بگەنە سەر زەوییەکانیان.
زانیاریی زیاتر: هەسەدە دەڵێت: لە ڕووی مەیدانییەوە، شەڕڤانان هەوڵێکی دزەکردنی لایەنی هێرشبەریان لە میحوەری گوندی "زوبەیدە" تێکشکاندووە و ناچاریان کردوون ڕابکەن.
هاوکات، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا لە جۆری "بایرەکدار" چوار جار شاری مەسکەنەیان بۆردوومان کردووە و خاڵێکی سەربازیشیان لە گوندی "ئەلبوعاسی" لە گوندەواری تەبقا پێکاوە.
هەسەدە جەخت دەکاتەوە کە دیمەشق بەرپرسیاری تەواوی ئەم ئاڵۆزییانە و پاشهاتە مرۆیی و ئەمنییەکانە و ئەم هێرشانە وەک هەوڵێکی مەبەستدار بۆ وێرانکردنی ژێرخان و پەکخستنی ژیانی مەدەنییەکان دەبینرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





