سوپای عەرەبی سووریا بۆ هاووڵاتیان: لە نزیک بارەگاکانی هەسەدە دوور بکەونەوە

شەیری بکە لە:
سوپای عەرەبی سووریا بۆ هاووڵاتیان: لە نزیک بارەگاکانی هەسەدە دوور بکەونەوە

دیمەنی گواستنەوەی چەکی قورس لەلایەن سوپای عەرەبی سووریا بۆ ناوچە کوردییەکان. وێنە؛ AA

ئاڤا نیوز

سوپای عەرەبی سووریا، ئاگادارییەک ئاراستەی دانیشتووانی ناوچەکانی دێر حافر، مەسکەنە و بەنداوی تشرین لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب دەکات و دەڵێت لەو ناوچانە دوور بکەونەوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوێکدا سوپای عەرەبی سووریا داوای بەکارهێنانی ڕێڕەوێکی مرۆیی بۆ هاووڵاتیان دەکات لەڕێگەی گوندی "حمیمە" لەسەر ڕێگای سەرەکی (M15) کە شارۆچکەی دێر حافر و حەلەب بەیەکەوە دەبەستێتەوە، داواش دەکات دانیشتووانی ناوچەکانی دێر حافر، مەسکەنە و بەنداوی تشرین خێرا ناوچەکان جێبهێڵن.

هاوکات داوا لە هاووڵاتییان دەکات، بەمەبەستی پاراستنی گیانیان، لە تەواوی بنکە و بارەگاکانی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە ناوچە دیاریکراوەکان دووربکەونەوە.

لە کۆتایی ڕاگەیێنراوەکەدا هاتووە، سوپای سووریا زنجیرەیەک ڕێکاری سەربازی دەگرێتە بەر بۆ لەناوبردنی هەر هەڕەشەیەک کە زیان بە ئاسایشی ناوچەکە و سەلامەتی هاووڵاتییان بگەیەنێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ