باڵیۆزی فەرەنسا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی لە هێورکردنەوەی دۆخی سووریا دەکات

شەیری بکە لە:
باڵیۆزی فەرەنسا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی لە هێورکردنەوەی دۆخی سووریا دەکات

سەرۆک مەسعود بارزانی و پاتریک دورێل، باڵیۆزی فەڕەنسا لە بەغدا

ئاڤا نیوز

سەرۆک بارزانی و باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کۆبوونەوە، گفتوگۆ لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هەرێمی کوردستان، هەروەها هەوڵی لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی عێراق کرا.

چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ چوارشەممە، 14-1-2026، لە پیرمام، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازیی لە پاتریک دورێل، باڵیۆزی فەرەنسا لە بەغدا کرد.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە، لە دیدارەکەدا، کە یان بڕێم، کۆنسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەولێر ئامادەی بوو، باڵیۆزی فەرەنسا کورتەیەکی لەبارەی دۆخی سیاسیی عێراق، ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و دۆخی سووریا خستەڕوو. هەروەها ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی کرد لە هێورکردنەوەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی سووریا.

لەلایەکی دیکەوە: هەر لەو دیدارەدا، گفتوگۆ لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هەرێمی کوردستان، هەروەها هەوڵی لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی عێراق کرا.

پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و فەرەنسا و هەوڵەکان بۆ بەردەوامی و زیاتر پێشخستنی ئەم پەیوەندییانە، تەوەرێکی دیکەی ئەم دیدارە بوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ