ترەمپ بەردەوامە لە داواکردنی گرینلاند

شەیری بکە لە:
ترەمپ بەردەوامە لە داواکردنی گرینلاند

دیمەنی دوورگەی گرینلاند. وێنە؛ AP

ئاڤا نیوز

سەرۆکی ئەمریکا، جەخت لە گرنگیی ستراتیژیی گرینلاند دەکاتەوە و دەڵێت، دەستبەسەرداگرتنی ئەو ناوچەیە بۆ پڕۆژەی "گومەزی زێڕین" (Golden Dome) و ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا بابەتێکی هەستیار و چارەنووسسازە.

بڵاوکراوەی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە تروس سۆشیاڵ هۆشداری دا ئەگەر ئەمریکا گرینلاند بەدەست نەهێنێت، ئەوا بە دڵنیاییەوە ڕووسیا یان چین هەوڵی کۆنترۆڵکردنی دەدەن. دەڵێت: "ئێمە ڕێگە نادەین شتی وا ڕووبدات."

 زانیاریی زیاتر: ترەمپ داوای لە هاوپەیمانی ناتۆ کرد پێشەنگ بن لە ئاسانکاری بۆ ئەوەی ئەمریکا دەستی بەو دوورگەیە بگات، چونکە بەبڕوای ئەو، ناتۆ بەبێ هێزی سەربازیی ئەمریکا نابێتە هێزێکی کاریگەر. ئاماژەی بەوەش کرد، هاوپەیمانی ناتۆ تەنیا لەو کاتەدا دەبێتە هێزێکی کاریگەر کە گرینلاند لەژێر دەسەڵاتی ئەمریکادا بێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ