
دیمەنی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
هاتووچۆی هەولێر سەرجەم شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە بۆ ساڵی 2026 حەوت بڕیاری نوێیان دەرکردوون و لەمڕۆوە جێبەجێ دەکرێن، هەر شۆفێرێک سەرپێچی بکات سزا دەدرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر هۆشداری بە شۆفێران دەدات تیمەکانیان لە ترافیکلایتەکان و بازگە و مەفرەزەکان، هەروەها لەناو ئۆتۆمبێلەکانی هاتووچۆ بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکان دەکەن.
بڕیارەکان ئەمانەن:
یەکەم: ئۆتۆمبێلی بێ تابلۆ یان تابلۆی ساختە لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵ دەکرێت و دەستی بەسەردا دەگیرێت.
دووەم: بەکارهێنانی مۆبایل لەکاتی شوفێری ڕووبەرووی سزای دارایی دەکرێتەوە.
سێیەم: بەکارنەهێنانی پشتێنی سەلامەتی، لە ناوشار و لە دەرەوەی شار ڕووبەرووی سزای دارایی دەکرێتەوە. بۆیە خۆتان ڕابهێنن لەگەڵ داگیرساندنی ئۆتۆمبێل پشتێنی سەلامەتی ببەستن.
چوارەم: جام ڕەشکردن بێ مۆڵەت، بەکارهێنانی نەشرە و فلاشەر و دەستکاریکردنی گزۆز، دەستی بەسەردا دەگیرێت و سزای دارایی دەدرێت.
پێنجەم: شوفێریکردن بێ مۆڵەت ڕووبەرووی دادگا و یاسا دەکرێتەوە.
شەشەم: ماتۆرسواری دیلیڤەری و هەر جۆرە ماتۆرێکی دیکە پێویستە هەردوو تابلۆی پێشەوە و دواوەی پێوە بێت و بەفەرمی تۆمار کرا بێت، بەپێچەوانەوە دەستی بەسەردا دەگیرێت.
حەوتەم: ماتۆرسوار دەبێ مۆڵەتی لێخوڕینی هەبێت و کڵاو و پێداویستی سەلامەتی لەسەر بێت، بەپێچەوانەوە سزای داریی دەکرێت.
ڕوونکردنەوەی زیاتر: شوفێر پێویستە ئاگادار بێت هەموو کاتێک لەژێر چاودێری تیمەکانی هاتووچۆیە. تیمەکان ئۆتۆمبێلی مەدەنی (تابلۆ شارستانی) لەپاڵ ئۆتۆمبێلی میری بەکاردەهێنن بۆ چاودێریکردنی شەقامەکان و پەیڕەوکردنی یاساکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن




