ئەو ماف و ئیمتیازاتانە چین كە فەرمانبەرانی گرێبەست لەكاتی بەهەمیشەییكردنیان لێی سوودمەند دەبن
- هەواڵ
- 14 کانوونی دووەم

دیمەنی ڕاییکردنی مامەڵەی هاووڵاتیەک لەلایەن فەرمانبەرێکی وەزارەتی ناوخۆی کوردستان. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
حكومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ بەهەمیشەییكردنی فەرمانبەرانی گرێبەست، گفتوگۆكانی لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ دەستپێدەكاتەوە، ئەوەش لەپێناو سوودمەندبوونیان لە ژمارەیەك ماف و ئیمتیازات كە فەرمانبەری هەمیشەیی هەیەتی.
وێنە گەورەکە: لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 80 هەزار فەرمانبەر و مامۆستای گرێبەست هەن و لەسەر داهاتی ناوخۆ مووچەیان بۆ بەستراوە. ئەگەر بکرێنە هەمیشەیی و دۆسیەکانیان بگوازرێتەوە بەغدا، چەند ماف و ئیمتازێکیان بۆ زیاد دەکات.
بابەتە ستراتیژییەكە: هەر فەرمانبەرێكی گرێبەست ببێتە هەمیشەیی، لە سەرجەم ئەو ماف و ئیمتیازاتانە سوودمەند دەبێت كە بە فەرمانبەریی هەمیشەیی كەرتی حكومی دەدرێت، لە گرنگترینیان؛
٠ هەژماركردنی ساڵانی خزمەت؛ فەرمانبەر جگە لەوەی مووچەی مانگانە بەرامبەر ماندووبوونی لە ئەركەكەی وەردەگرێت، ساڵانی خزمەتی بۆ هەژماردەكرێت بەمەبەستی سوودوەرگرتن بۆ پلەبەرزكردنەوە و زیادكردنی سەرمووچە.
٠ هەژماركردنی پاداشت و سوپاس و پێزانین؛ نووسراوی سوپاس و پێزانین كە لەبەرامبەر جێبەجێكردنی ئەركەكان بەشێوەیەكی ڕێكوپێك و جیاواز بە فەرمانبەر دەدرێت، فەرمانبەری گرێبەست لێی بێبەشن، كە بۆ زیادبوونی سەرمووچە و پلە بەرزكردنەوە سوودی هەیە، سەرەڕای ئەوەی لە پاداشت و پێزانین بێبەشن، هەموو جۆرە سزایەك دەیانگرێتەوە تا ئاستی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی.
٠ گۆڕینی ناونیشانی وەزیفی و هاوتاکردنی بڕوانامە؛ فەرمانبەر ئەوكاتەی دەبێتە هەمیشەیی، دەتوانێت داوای بەستنی دوایین بڕوانامەی بەدەستهێنراو بكات، هاوكات بەپێی ساڵانی خزمەتی، ناونیشانی وەزیفی دەگۆڕدرێت، كەچی فەرمانبەری گرێبەست تا ئەو كاتەی گرێبەستە بەهەمان ئەو بڕوانامەیە مووچە وەردەگرێت، كە سەرەتای دەستبەكاربوونی بە گرێبەست بۆی دیاریكراوە، هەروەها ناونیشانی وەزیفی فەرمانبەرەكە بە زیادبوونی ساڵانی خزمەتی ناگۆڕێت، بەنموونە 'ئەگەر بە یاریدەدەری تێبینەر دامەزرابێت، نابێتە تێبینەر و دواتریش یاریدەدەری تێبینەران، و سەرۆكی تێبینەران، هاوشێوەی گۆڕینی ناونیشانی وەزیفیی فەرمانبەرێكی هەمیشەیی'.
٠ سوودمەندبوون لە مۆڵەتەكان؛ لە دیارترینیان، مۆڵەتی دایكایەتی، پێش لەدایكبوون، مۆڵەتی 29 ڕۆژی ئاسایی، مۆڵەتی خوێندن، مۆڵەتی نەخۆشی یەك مانگی، بەڵام تا ئەوكاتەی گرێبەستە كەمترین مۆڵەتی هەیە و لەكاتی وەرنەگرتنی مۆڵەتەكەی، ئەوا بۆ ساڵانی داهاتوو بۆی نابێتە ڕەسید هاوشێوەی مۆڵەتی كۆكراوەی فەرمانبەری هەمیشەیی كە ئەگەر مۆڵەتەكانی وەرنەگرت، بۆی كۆ دەكرێتەوە.
٠ سوودمەندبوون لە دەرماڵەكان؛ دەرماڵەی ترسناكی، هاوسەرگیری، منداڵ، دەرماڵەی پایە، شوێنی جوگرافی كە فەرمانبەری هەمیشەیی لەهەموو ئەو دەرماڵانە و جۆری تریش سوودمەند دەبێت، بەڵام فەرمانبەری گرێبەست هیچ كام لەو دەرماڵانە بۆ مووچەكەی ناباسترێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 2 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 27 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیان لە دەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






