ئێران یەکەم خۆپیشاندەر لەسێدارە دەدات

شەیری بکە لە:
ئێران یەکەم خۆپیشاندەر لەسێدارە دەدات

سزای لەسێدارەدان لەوڵاتی ئێران جێبەجێ دەکرێت

ئاڤا نیوز 

 

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ هۆشداری دەدەن لە جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی گەنجێکی 26 ساڵان کە تەنیا چەند ڕۆژێک دوای دەستگیرکردنی، بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەرچووە و جێبەجێ دەکرێت.

 

چیرۆکی سەرەکی: بڕیاربوو، ئەمڕۆ چوارشەممە، دەسەڵاتدارانی ئێران سزای لەسێدارەدان بەسەر عیرفان سوڵتانی تەمەن 26 ساڵدا جێبەجێ بکەن. عیرفان دەبێتە یەکەم خۆپیشاندەر کە لە چوارچێوەی شەپۆلی نوێی ناڕەزایەتییەکانی ئێراندا کە لە 28ی مانگی دوانزەوە دەستی پێکردووە لەسێدارە بدرێت.

 

لێدوانی فەرمی: غوڵام حوسێن موحسینی، سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری ئێرانیش دەڵێت، ڕێوشوێنی یاسایی خێرا دەگرینە بەر بۆ ئەوەی ئەوانەی بەتۆمەتی ئاژاوەگێڕیی لە خۆپیشاندانەکاندا دەستگیر کراون، دادگایی بکرێن، ئینجا پرۆسەی دادگاییکردنەکەیشیان بەشێوەیەکی ئاشکرا بەڕێوە دەچێت. سەرەتا ئەوانە دادگایی دەکەن کە لە خۆپیشاندانەکاندا چەکیان بەکارهێناوە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، عیرفان سوڵتانی لە 8ی ئەم مانگەوە (واتە هەفتەی ڕابردوو) لە ماڵەکەی خۆی لە ناوچەیەکی ڕۆژئاوای تاران دەستگیر کراوە. خێزانەکەی ئاماژەیان بەوە کردووە ناوبراو لە مافی هەبوونی پارێزەر بێبەش کراوە و هیچ دەرفەتێکی یاسایی بۆ بەرگری کردن لە خۆی پێنەدراوە، بنەماڵەکەی تەنیا چەند ڕۆژێک دوای دەستگیرکردنی، زانیویانە کە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووە و ڕێگەیان پێدراوە بۆ دواجار بیبینن.

 

زانیاری زیاتر: هێشتا بە فەرمیی لەلایەن ئێران یان هیچ سەرچاوەیەکی فەرمیی دیکەوە ئەوە پشتڕاست نەکراوەتەوە کە ئەو سزایە جێبەجێ کرابێت بەسەر سزادراوەکاندا.

 

زەنگی مەترسیی: پێشتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هۆشدارییەکی توندی ئاڕاستەی تاران کرد و ڕایگەیاند، ئەگەر ئێران سزای لەسێدارەدانی خۆپیشاندەران جێبەجێ بکات، ئەوا ڕووبەڕووی هەڵوێست و کاردانەوەی توندی واشنتن دەبێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ