کۆمپانیایەکی هێڵی ئاسمانی ئەڵمانیا گەشتەکانی بۆ ئیسرائیل و ئێران ڕاگرت

شەیری بکە لە:
کۆمپانیایەکی هێڵی ئاسمانی ئەڵمانیا گەشتەکانی بۆ ئیسرائیل و ئێران ڕاگرت

دیمەنی فڕۆکەیەکی لوفتهانسا گرووپ

ئاڤا نیوز

بەهۆی دۆخی ئاڵۆزی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لوفتهانسا گرووپ، کە کۆمپانیایەکی فڕۆکەوانی ئەڵمانییە، گەشتەکانی بۆ ئیسرائیل هەڵپەسارد و دەڵێت، تەنیا بە ڕۆژ گەشتەکانی بۆ ناوچەکە ئەنجامدەدات.

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەڕێوەبەرانی گرووپەکە کە خاوەنی هێڵە ئاسمانییەکانی سویس، ئۆستریا ئێرلاین، برەسێڵز ئێرلاین و یورۆ وینگە، ڕایانگەیاند، بەهۆی ئاڵۆزی دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سەرجەم گەشتەکانیان دەخەنە کاتی ڕۆژ و تەنیا بۆ شارەکانی تەلئەبیب لە ئیسرائیل و عەمان لە ئوردن دەبێت، بەو شێوەیەش تاوەکو ڕۆژی 19ـی مانگ بەردەوام دەبێت.

زانیاریی زیاتر: بەهۆی بڕیارەکە فڕۆکەکانی گرووپەکە ناتوانن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بمێننەوە و دوای هەر گەشتێکیان، دەبێت بەبێ پشوودان بگەڕێنەوە بۆ ئەوروپا.

لوفتهانسا گرووپ، دەڵێت بە وردی چاودێری دۆخی ناوچەکە دەکات، بە تایبەتی دۆخی کۆماری ئیسلامی ئێران، چونکە بە گوتەی گرووپەکە، نایانەوێت گیانی هیچ هاوڵاتییەک بخەنە ژێر مەترسییەوە.

هاوکات ئاماژەیان بەوەشدا کە گەشتە ئاسمانییەکان بۆ عێراق و ئێران بە ڕاگیراوی دەمێننەوە، تا ئەو کاتەی گرووپەکە بە فەرمی بڕیار لەسەر کردنەوەی گەشتەکان دەدات، بەڵام پێناچێت ئەو کارە بەمزووانە بکرێت. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ