دیمەنی سێ سەربازی ئەڵمانیا
ئاڤا نیوز
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی، بڕیارە لەم هەفتەیەدا حکومەتی ئەڵمانیا یەکەم گرووپی سەربازانی خۆی ڕەوانەی دوورگەی گرینلاند بکات.
ئەم هەنگاوە وەک بەشێک لە ستراتیژییەتی نوێی وڵاتانی ئەوروپی دێت بۆ زیادکردنی هەژموونی سەربازییان لە ناوچەی جەمسەری باکوور لەوەڵامی هەڕەشەکانی ترەمپ بۆ دەستبەسەرداگرتنی دوورگەکە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەكی باڵای حكومەتی ئەڵمانیا بۆ ڕۆژنامەکە ئاشکرای کردووە، تیمێکی سوپای ئەڵمانیا، کە لە ئەفسەر و پسپۆڕانی لۆجیستی پێکهاتوون، ڕۆژی پێنجشەممە بەرەو گرینلاند بەڕێدەکەون. هەرچەندە وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیا بە فەرمی ئەم هەواڵەی پشتڕاست نەکردووەتەوە، بەڵام زانیارییەکان باس لەوە دەکەن ئامانجی تیمەکە دیاریکردنی شێوازی بەشداریی ئەڵمانیایە لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی سوپاکانی یەکێتی ئەوروپا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم ئۆپەراسیۆنە لەلایەن دانیمارکەوە سەرپەرشتی دەکرێت نەک لە ڕێگەی ناتۆوە. هۆکارەکەشی ئەوەیە کە ناوچەی گرینلاند لە ڕووی سەربازییەوە لەژێر فەرماندەیی بارەگای ناتۆیە لە ئەمریکا، وڵاتانی ئەوروپیش دەیانەوێت ئەم هەنگاوە بەبێ دەستێوەردانی ڕاستەوخۆی واشنتن بکەن.
زانیاریی زیاتر: ئەڵمانیا بە نیازە هێزە دەریایی و ئاسمانییەکانی لەو ناوچەیە جێگیر بکات. چاوەڕوان دەکرێت گرینلاند ببێتە بنکەیەکی سەرەکی بۆ فڕۆکە نوێیەکانی جۆری پۆسایدۆن کە تایبەتن بە چاودێری دەریایی. هەروەها هێزەکانی ئەڵمانیاش بەشدار دەبن لە مەشق و ڕاهێنانەکان لەو ناوچەیەدا.
ئەگەر ئەڵمانیا هێز بباتە دوورگەکە و ئەمریکاش هێز بۆ دەستبەسەرداگرتنی دوورگەکە بجووڵێنێت ئەوا دوو ئەندامی گەورەی ناتۆ لە مەیدانی جەنگدا بەرامبەر یەک دەوەستنەوە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە شیرینی خەو ماتۆڕی دوو برا دزرا و لە کاسبی بوون





