سعوودیە بۆ ئێران: ڕێگە نادەین خاک و ئاسمانمان بۆ هێرشکردنە سەرتان بەکاربهێنرێت
- هەواڵ
- 14 کانوونی دووەم

وەزیرانی دەرەوەی سعوودیە و ئێران
ئاڤا نیوز
ڕیاز پەیامێکی ناڕاستەوخۆی بۆ تاران ناردووە و تێیدا جەخت دەکاتەوە نابێتە بەشێک لە هیچ هێرشێکی سەربازی ئەمریکا بۆ سەر ئەو وڵاتە.
وێنە گەورەکە: واشنتن هەڕەشەی وەشاندنی گورزی سەربازی لە ئێران دەکات وەک وەڵامێک بۆ سەرکوتکردنی توندی خۆپیشاندەران لە ناوخۆی ئەو وڵاتەدا. لە بەرامبەردا، تاران هۆشداری داوە کە ئەگەر هێرشی بکرێتە سەری، بەرژەوەندییە سەربازییەکانی ئەمریکا و کەشتیگەلەکانی لە ناوچەکەدا دەکاتە ئامانج.
زانیاریی بەدەستهاتوو: دوو سەرچاوەی نزیک لە حکومەتی سعوودی بە ئاژانسی فرانس پرێسیان، ڕاگەیاندووە، سعوودیە بە فەرمی ئێرانی ئاگادار کردووەتەوە ڕێگە نادات خاک یان کایەی ئاسمانیی وڵاتەکەی بۆ هێرشکردنە سەر تاران بەکاربهێنرێت.
سەرچاوەیەکی سەربازی سعوودی بە ئاژانسەکەی ڕاگەیاندووە، سعوودیە ڕاستەوخۆ بە تارانی ڕاگەیاندووە، نابێتە بەشێک لە هیچ کردەوەیەکی سەربازی دژی ئەو وڵاتە و خاک و ئاسمانی خۆی بۆ ئەو مەبەستە بەکارناهێنرێت.
ئەم پەیامە بە فەرمی بە دەسەڵاتدارانی تاران گەیشتووە، ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە ڕیاز دەیەوێت خۆی لە ململانێی سەربازیی ئەگەری لە نێوان واشنتن و تاراندا بپارێزێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن





