عەلی قەرەداخی: جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئەرکێکی شەرعیە
- کوردستان
- 14 کانوونی دووەم

عەلی قەرەداخی، سەرۆكی یەكێتیی جیهانیی زانایانی موسوڵمان
ئاڤا نیوز
عەلی قەرەداخی، كەسایەتیی ئایینی و سەرۆكی یەكێتیی جیهانیی زانایانی موسوڵمان، بانگەوازێكی خێرا ئاراستەی لایەنە ناكۆكەكانی سووریا دەكات بۆ ڕاگرتنی شەڕ و خوێنڕشتن و ئەنجامدانی گفتوگۆ لەپێناو چارەسەركردنی كێشە و ناكۆكییەكان لەچوارچێوەی "سووریایێكی یەكگرتوودا".
بانگەوازی فەرمی: د. عەلی قەرەداخی، كەسایەتیی ئایینی و سەرۆکى یەكێتیی جیهانیی زانایانی موسوڵمان و سەرۆكی ڕابیتەی مرۆیی لە لاپەڕەی فەرمیی خۆی بانگەوازێكی بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت، داوا لە لایەنە ناكۆكەكانی سووریا دەكەم، شەڕ و كوشتار ڕابگرن، لەپێناو ئاشتەوایی گشتگیر و بونیادنانی سووریایێكی نوێ تێبكۆشن.
قەرەداغی داوایەكی تایبەت لە حكومەتی نوێی سووریا و هەسەدە دەكات، پابەندی ئەو ڕێككەوتنە بن كە لەنێوانیاندا واژۆ كراوە و پەلە بكەن لە جێبەجێكردنی بڕگەكانی بە نیازێکی پاک و لەچوارچێوەی سووریایەکی یەکگرتوو، کە مافە ڕەواکانی گەلی کوردی تێدا دەستەبەرکرابێت.
زانیاریی زیاتر: قەرەداخی دەڵێت، لە سەرەتای شۆڕشی سووریا لە 2011ـەوە، بەهەموو توانامەوە پشتیوانی و پاڵپشتیی گەلی سووریام كردووە و لەڕێگەی ڕابیتە هاوكاریی ئاوارەكانی ئەو وڵاتەمان كردووە كە پەنایان بۆ هەرێمی كوردستان هێناوە، هەروەها چانسی خوێندنمان بۆ زۆرترین قوتابیی سووری لە زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی لە هەرێمی كوردستانی عێراق ڕەخساندووە و پرۆژەكەش بەردەوامە.
دووپاتیشی دەكاتەوە، هەوڵێكی زۆری داوە بۆ ئاشتەوایی و نزیككردنەوەی لایەنە ناكۆكەكان و جێبەجێكرنی ڕێككەوتنی پێشووی نێوان دیمەشق و هەسەدە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





