هەسەدە: ئێستا درۆنەکانی تورکیا بە چڕی بەسەر ئاسمانی دێر حافر و مەسکەنە دەسووڕێنەوە

شەیری بکە لە:
هەسەدە: ئێستا درۆنەکانی تورکیا بە چڕی بەسەر ئاسمانی دێر حافر و مەسکەنە دەسووڕێنەوە

هێزەکانی سووریای دیموکرات هەسەدە

ئاڤا نیوز

میدیاكانی هەسەدە باس لەوە دەكەن، ئێستا درۆن بەسەر ئاسمانی ڕۆژهەڵاتی حەلەب دەسووڕێنەوە و هێزەكانی سوپای عەرەبی سووریا لە دەوروبەری ئەو شارە لە جووڵەی گوماناویدان و بە دۆشكە تەقە دەكەن، 'هەسەدە'ـش دەڵێت، "بەپێی پێویست وەڵاممان دەبێت."

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی میدیاكانی نزیك لە هەسەدە، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا، بە چڕی بەسەر ئاسمانی دێر حافر و مەسکەنە لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب دەسووڕێنەوە، هاوكات هێزەكانی سەر بە حکومەتی عەرەبی سووریا لە دەوروبەری ئەو دوو شارە، لە جووڵەی گوماناویدان و بە دۆشکە تەقە دەکەن.

لەلایەكی دیكەوە: هەسەدە ڕایدەگەیێنێت، هێزەكانمان لەنزیکەوە چاودێری پێشهاتەکان دەکەن لەسەر زەوی و بەپێی پێویست وەڵام دەدەینەوە.

پەیوەست بە دۆخی ناسەقامگیریی سووریا، میدیاكانی هەسەدە باس لەوە دەكەن، حكومەتی عەرەبی سووریا دانیشتووانی دێرحافر بەرەو ئاوارەبوونی زۆرەملێ ڕاپێچ دەكات.

زانیاریی زیاتر: ئەوەی ڕوونكراوەتەوە، حکومەتی عەرەبی سووریا هەوڵدەدات قەیرانی مرۆیی لە دێر حافر بقۆزێتەوە، بە بەکارهێنانی ئەوەی پێی دەوترێت "ڕێڕەوی سەلامەت"، بۆ ئەوەی هاووڵاتیانی مەدەنی ناچار بکات بەرەو حەلەب بەڕێبکەون. ئەم هەنگاوە هاوکاتە لەگەڵ تۆپبارانی چڕ و هەڕەمەكی کە ناوچە نیشتەجێبوون و ژێرخانەکان دەکاتە ئامانج و ترس و تۆقاندن بڵاودەکاتەوە و دانیشتووان بەرەو ئاوارەبوونی زۆرەملێ دەبات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ