وەزیری دەرەوەی ئێران: ئەمریکا دانوستانی ناوێت

شەیری بکە لە:
وەزیری دەرەوەی ئێران: ئەمریکا دانوستانی ناوێت

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران

ئاڤا نیوز

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بە کەناڵی فۆکس نیوزی ڕاگەیاند، بە ترەمپ دەڵێم هەمان هەڵەی مانگی شەشی ساڵی ڕابردوو دووبارە نەکاتەوە، ئەگەر بتەوێت هەمان هەڵە دووبارە بکەیتەوە هەمان ئەنجامت دەست دەکەوێت.

لێدوانی فەرمی: عەباس عێراقچی ڕایگەیاند: ئێران ئەوەی سەلماندووە ئامادەیە بۆ دانوستان و دیپلۆماسی و هەمیشەش ئامادە بووە، ئەوەی لە 20 ساڵی ڕابردوودا سەلماندووە، بەڵام ئەمریکا دیپلۆماسی ناوێت و پەیوەندی دیپلۆماسی پچڕاندووە و جەنگی ویستووە، داواش لە ترەمپ دەکەم ڕێگەچارەی دیپلۆماسی بگرێتەبەر. هەرچەندە ئەزموونێکی باشمان لەگەڵ ئەمریکا نییە، بەڵام دیپلۆماسی لە شەڕ باشترە.

دەشڵێت، دوای سێ ڕۆژ لە کارە تیرۆرستییەکان ئێستا دۆخەکە هێور بووەتەوە و بەشێوەیەکی تەواوەتی کۆنترۆڵی دۆخەکەمان کردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ