
مارک ساڤایا، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراق
ئاڤا نیوز
نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراق ڕایدەگەیێنێت، لەگەڵ وەزارەتی گەنجینە و نووسینگەی کۆنترۆڵکردنی سەرمایە بیانییەکان ڕێککەوتوون لەسەر ئەنجامدانی پێداچوونەوەیەکی گشتگیر بۆ سەرجەم مامەڵە داراییە گوماناوییەکانی ناو عێراق و جەختی کردەوە کە سزای نوێ بەڕێوەیە.
بڵاوکراوەی فەرمی: مارک ساڤایا، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراق لە هەژماری فەرمی خۆی لە ئێکس بڵاویکردووەتەوە، ئەم ڕێکارانە ئەو تۆڕ و لایەنانە دەکەنە ئامانج کە تێوەگلاون لە قاچاخچێتی، سپیکردنەوەی پارە و دابینکردنی بودجە بۆ چالاکییە تیرۆریستییەکان، تاوەکو یەکپارچەیی سیستەمی دارایی و دەسەڵاتی دەوڵەت بپارێزرێت.
لەم کۆبوونەوەیەدا باس لە ئاستەنگەکانی چاکسازی لە بانکە حکومی و تایبەتەکان کراوە و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەهێزکردنی لێپرسینەوەی دامەزراوەیی و شەفافیەت.
زانیاریی زیاتر: نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا ڕوونی کردەوە کە پێداچوونەوەکە تۆماری پارەدانی ئەو کۆمپانیا و کەسانە دەگرێتەوە کە لە پڕۆژە داراییە فرتوفێڵاوییەکاندا بەشدارن، ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ ڕێگریکردن لە هەر هەوڵێک کە سەقامگیریی ئابووریی وڵات بخاتە مەترسییەوە و یەکپارچەیی دامەزراوە بانکییەکان بپارێزێت.
ساڤایا دووپاتی کردەوە کە پەیوەندییەکانی نێوان واشنتن و بەغدا لە سایەی سەرکردایەتیی دۆناڵد ترەمپدا لە هەموو کات بەهێزترن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن





