دژی هێرشەکان لە حەلەب لەبەردەم بنکەی هاوپەیمانان لە حەسەکە مانگرتن لە خواردن ڕادەگەیێنرێت
- هەواڵ
- 15 کانوونی دووەم

دیمەنی مانگرتووان لەبەردەم بنکەی هاوپەیمانان لە حەسەکە
ئاڤا نیوز
بەشێک لە هاووڵاتیانی ڕۆژئاوای کوردستان دژی بێدەنگی وڵاتان لەبەرامبەر هێرشەکانی گرووپە چەکدارەکانی سوپای عەرەبی سووریا بۆ سەر گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب و بەردەوامی پێشێلکارییەکانیان لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب، لەبەردەم بنکەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە حەسەکە مانگرتیان لە خواردن ڕاگەیاندووە.
لێدوانی فەرمی: عەبدولباقی عەبدولڕەحمان و بوشرا کوردی، دوو لە مانگرتووانی بەردەم بنکەی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە حەسەکە، قسەیان بۆ میدیاکانی ڕۆژئاوای کوردستان کردووە و دەڵێن، دەیانەوێت جیهان بەرامبەر ئەو کوشت و بڕ و تاوانانە بێتە دەنگ کە ماوەی 14 ساڵە لەلایەن گرووپەکانی نزیک لە تورکیا (کە ئێستا بەشێکن لە سوپای عەرەبی سووریا) بەرامبەر کورد دەیکەن، لەکاتێکدا کورد لەسەر خاکی خۆی دەژی و هیچ کات هێرشی نەکردووەتەسەر خاکی خەڵکی دیکە.
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی ئەو دوو مانگرتووە، کورد و پێکهاتەکانی دیکەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە نوێنەرایەتی جیهان شەڕی دژی داعشیان کرد، بەڵام ئەمڕۆ کە ڕووبەڕووی هێرش و پەلاماردان دەبنەوە، وڵاتانی جیهان دەستوەردان ناکەن، بۆیە داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و دەستەکانی مافی مرۆڤ دەکەن ڕێکاری کرداری دژی ئەو تاوانانە بگرنەبەر کە بەرامبەر گەلی کورد دەکرێت، داوا دەکەن ئەم هێرشانە سەرکۆنە بکرێن و مافەکانی لە شێخ مەقسوود و ئەشرەفیەی حەلەب بۆ بگەڕێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





