ئەنجوومەنی باڵای فەتوا: وەرگرتنی کەم و زیاد لە ئاڵوگۆڕی دۆلاری سپی و شین دروست نییە

شەیری بکە لە:
ئەنجوومەنی باڵای فەتوا: وەرگرتنی کەم و زیاد لە ئاڵوگۆڕی دۆلاری سپی و شین دروست نییە

دۆلاری ئەمریکی. وێنە؛ محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز

ئەنجوومەنی باڵای فەتوا لەسەر شێوازی ئاڵوگۆڕی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی هاتە دەنگ، ئاماژە بەوە دەدات جیاوازی ئەو مامەڵەیەی بەرامبەر هەردوو دۆلاری شین و سپی شەرعی نییە، وەرگرتنی زیاد و کەم لە ئاڵۆڕگۆڕکردنیان دروست نییە.

وێنە گەورەکە: دابەزینی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار لە بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەرێمی کوردستان، جۆرێک لە جیاوازی دروستکردووە بەشێوەیەک دۆلاری سپی بەهۆی ئەوەی کۆنە، بە پارەی کەمتر کە جیاوازییەکە 5 بۆ 7 هەزارە بەرامبەری دیناری عێراقی ئاڵوگۆڕ دەکرێت.

لێدوانی فەرمی: د. عەبدوڵڵا شێرکاوەیی، وتەبێژی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان؛ بە ئاڤای گوت، "جیاوازی کردن لە نێو دۆلاری سپی و شین، گۆڕینەوەیان بە پارەی کەمتر، بە گەڕانەوە بۆ دەقە شەرعییەکان دروست نییە و حەرامە، مەرجە گۆڕینه‌وه‌ی دۆلاری سپی به‌ دۆلاری شینی ئه‌مریكی پێویسته‌ ده‌ست به‌ ده‌ست بێت و بێ‌ زیاده‌ و كه‌می بگۆردرێن به‌یه‌كتری، چونكه‌ هه‌ردووكیان یه‌ك ڕه‌گه‌زن و له‌یه‌ك جۆری دراون."

لەلایەکی دیکەوە: سەبارەت بەو کەسانەی کە قەرزیان لای خەڵکە و قەرزەکەیان بە دۆلاری سپی وەردەگرنەوە ئەو زیادانەش هەژمار دەکەن، وتەبێژی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان ئاماژەی بەوەدا کە ئەو مامەڵەیەش دروست نییە، دەبێت بە نرخی گشتیی هەژمار بکەن، نابێت کەم و زیادی وەرگرێتەوە.

بەگوێرەی ڕێنمایی ئەنجوومەنی باڵای فتوا ده‌رچه‌ی شه‌رعی له‌م واقیعه‌ی كه‌ هه‌یه‌، ئه‌وه‌یه‌: ئه‌گه‌ر كه‌سێك ویستی دۆلاری سپی بگۆرێت به‌ دۆلاری شین، پێویسته‌ دۆلاره‌ سپیه‌كه‌ بفرۆشێت به‌جۆرێكی دیكه‌ له‌دراو، ئینجا به‌و دراوه‌ دۆلاری شین بكڕێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ