بەشێك لە وڵاتانی ناتۆ هێز ڕەوانەی گرینلاند دەکەن

شەیری بکە لە:
بەشێك لە وڵاتانی ناتۆ هێز ڕەوانەی گرینلاند دەکەن

دیمەنی هێزەکانی ناتۆ. وێنە؛ AP

ئاڤا نیوز

بەهۆی هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ بۆ وەرگرتنی گرینلاند، بەشێک لە وڵاتانی ناتۆ هاوکاری دانیمارک دەکەن و هێز دەنێرنە دورگەکە.

چیرۆکی سەرەکی: دوێنێ چوارشەممە، کۆبوونەیەک لە نێوان بەرپرسانی دانیمارک و گرینلاند و ئەمریکا لە کۆشکی سپی ڕێکخرا و دواتریش وەزیری دەرەوەی دانیمارک کۆبوونەوەکەی بە نەرێنی وەسف کرد.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: دانیمارک، کە بەرپرسیارە لە بەرگریکردن لە دورگەی گرینلاند، بڕیاری داوە هێزی زیاتر ڕەوانەی گرینلاند بکات و داوای هاوکاریشی لە وڵاتانی ناتۆ کردووە.

وڵاتانی دیکەی ناتۆ، ئەڵمانیا، سوید، فەڕەنسا و نەرویج پاڵپشتی خۆیان بۆ دانیمارک دووپات کردووەتەوە و لە چەند هەفتەی داهاتوودا کۆمەڵێک سەرباز و چەک ڕەوانەی گرینالاند دەکەن.

لێدوانی فەرمی: وەزیری دەرەوەی دانیمارک ڕایگەیاند، هەڕەشە بەردەوامەکانی ترەمپ وا دەکات ناتۆ بێهێز دەربکەوێت و ناتەبایی لەنێو وڵاتانی ناتۆدا دروست دەکات. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ