وەزیری کارەبا: ئەمساڵ بەتەواوی کێشەی کارەبا لە کوردستان چارەسەر دەبێت

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

لە وەرزی زستاندا بەهۆی زۆری خواست لەسەر بەکارهێنانی کارەبا، وایکردووە ئەو ناوچانەی کارەبای 24 کاتژمێرییان پێ نەگەیشتووە ڕێژەی پێدانی کارەبایان کەمببێتەوە، وەزیری کارەبا بە وەکالەت دەڵێت، ئەمساڵ کێشەی کەمی کارەبا بەتەواوی چارەسەر دەکرێت و سەرتاسەری هەرێمی کوردستان کارەبای دەبێتە 24 کاتژمێری.

وێنە گەورەکە: پرۆژەی ڕووناکی کە ئامانجی دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێرییە بۆ هەموو کوردستان، پرۆژەیەکی ستراتیژی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، لە ئێستادا 75%ـی شار و شارۆچکەکان ئەو خزمەتگوزارییەیان پێگەیشتووە، کۆتایی ئەمساڵیش ڕێژەکە دەبێتە 100%.

لێدوانی فەرمی: کەمال محەممەد ساڵح، وەزیری کارەبای کوردستان، بە ئاڤای ڕاگەیاند، 75%ـی هەرێمی کوردستان کارەبای بووەتە 24 کاتژمێری، فراوانکردنی پرۆژەی ڕووناکی تا مانگی شوباتی ئەمساڵ وەستێنراوە، بۆ ئەوەی لەکاتی دروستبوونی کێشە تەکنیکییەکان کاریگەری نەکاتە سەر ئەو شارانەی کارەبایەکەیان بووەتە 24 کاتژمێری.

زانیاریی زیاتر: بەگوتەی وەزیری کارەبا، کارەبا کێشەیەکی 30 ساڵەی چارەسەرنەکراو بوو، بەڵام لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، توانراوە هەزار و 840 مێگاوات کارەبا زیاد بکرێت و بەهۆی پڕۆژەی ڕووناکییەوە تا کۆتایی ئەمساڵ کێشەی کەمی کارەبا بەتەواوی چارەسەر دەکرێت و سەرتاسەری هەرێمی کوردستان کارەبای دەبێتە 24 کاتژمێری.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ