بەڕێوەبەری کۆمپانیای DNO: هەرێمی کوردستان بۆ کۆمپانیاکانی نەوت لانەیەکی ئارامە

شەیری بکە لە:
بەڕێوەبەری کۆمپانیای DNO: هەرێمی کوردستان بۆ کۆمپانیاکانی نەوت لانەیەکی ئارامە

بێجان موزەفەر، بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی DNOـی نەرویجی

ئاڤا نیوز

کۆپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت لەناو شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەرێمی کوردستان، بەلانەیەکی ئارام دەزانن بۆ وەبەرهێنان و باس لەوەدەکەن سیاسەتی کارکردنی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان وای کردووە لە ناوچەکە بمێننەوە.

لێدوانی فەرمی: بێجان موزەفەر، بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی DNOـی نەرویجی بە ئاڤای ڕاگەیاند، لە وڵاتانی دەوروبەر و دراوسێی هەرێمی کوردستان گرژی و ئاڵۆزی زۆر هەن، بەڵام هەرێمی کوردستان توانیویەتی لە  شەڕ خۆی بپارێزێت و پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ هەموو لایەکدا هەبێت بە دراوسێکانیشیەوە. ئێمە تیمێکی گەورەمان لێرەیە و بەردەوامیش دەبین، هانی کۆمپانیاکانیشمان دەدەین بێنە کوردستان، چونکە ناوچەیەکی دڵگیر و دڵڕفێنە، دەوڵەمەندە بە نەوت، شاخەکانی ئاڵتوونن، سەقامگیریشە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە وەکو کۆمپانیای DNO لە ڕۆژە سەختەکاندا هەر لە شەڕی داعشەوە تا دەگاتە هێرشە درۆنییەکان و ئاڵۆزی و گرژی لە وڵاتانی دراوسێی کوردستان، سارد نەبووینەوە و توانیمان گەورەترین سەرکەوتن بەدەستبێنین، لەماوەی ئەم 22 ساڵەی كاركردنمان 500 ملیۆن بەرمیل نەوتمان بەرهەمهێناوە، ئەمەش بەپشتیوانی کابینەکەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی.

لەلایەکی دیکەوە: بێجان موزەفەر، بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی DNOـی نەرویجی، چیرۆکی کارکردنییان لە هەرێمی کوردستان بۆ ئاڤا باس دەکات و ڕایگەیاند، لە ساڵانی 2010 بۆ 2011 بۆ یەکەمجار مەسرور بارزانیم بینی، دواتر کە بووە سەرۆکوەزیران، لە کابینەکەی ئەودا دیدار و پەیوەندییەکانمان قوڵتر بوونەوە، پشتیوانییەکی تەواوی ئێمەی کرد، هەر بۆیەش ئێمە ئێستا لێرە ماوینەتەوە و سەرکەوتنێکی گەورەمان بەدەستهێناوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ