
دیمەنی هێزە ئەمنییەکانی سووریا. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هۆشداریی لە هەڵگیرسانی شەڕێکی نوێ لە وڵاتەکەدا دەدات و داوا لە حکومەتی سووریا و سەرجەم لایەنەکان دەکات پەنا بۆ دیالۆگی نیشتمانی بەرن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە ڕاگەیێنراوێكدا سەرکۆنەی گرژییە بێ پاساوەکانی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە سووپای عەرەبی سووریا دەکات و جەخت لەوە دەکاتەوە، گەلی سووریا دوای 15 ساڵ لە کوشتار و ئاوارەیی، چیدی توانای بەرگەی شەڕ و وێرانکاریی نوێی نییە، چونکە ئەم جۆرە ململانێیانە تەنیا دابەشبوون قووڵتر دەکەن و زیان بە بەرژەوەندیی گشتی دەگەیەنن.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیێنراوەکەدا، بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە باس لە هەبوونی پەیوەندییان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکەن. بە تووندی دژایەتیی خۆی بۆ دەسەڵاتی ئێران دەربڕی و ڕایگەیاند، ئەوان دژی ئەو ڕژێمەن کە ڕۆژانە ژنان و گەنجانی کورد، عەرەب و نەتەوەکانی دیکە لە سێدارە دەدات، جەختیشیان کردەوە کە تاکە بژاردەی ڕزگارکردنی گەلی ئێران سیستەمێکی دیموکراتییە.
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ئەو هێزانەی لە سووریادا کاریگەرن دەکات، هەڵوێستی ڕوونیان هەبێت و هەنگاوی جددی بۆ ڕێگریکردن لە شەڕ بنێن. داواش لە حکومەتی سووریا دەکات بەرپرسیارێتیی مێژوویی هەڵبگرێت و لەبری زمانی هەڕەشە، زانیاری و لۆژیک بخاتە پێش چاو بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
لەلایەکی دیکەوە: دووپاتی کردەوە ئامادەیە بۆ هەر جۆرە گفتوگۆیەکی سیاسی کە یەکپارچەیی خاکی سووریا و مافی هەموو پێکهاتەکان لە دەوڵەتێکی ناناوەندیدا گەرەنتی بکات، تاوەکو ئاشتییەکی بەردەوام لە وڵاتەکەدا بچەسپێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





