یەكەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی لۆجیستیک لە هەولێر کرایەوە

شەیری بکە لە:
یەكەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی لۆجیستیک لە هەولێر کرایەوە

دیمەنێک لە پێشانگاکە

ئاڤا نیوز

ئەمڕۆ یەكەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی لۆجیستیكی لە هەولێر کرایەوە، زیاتر لە 125 كۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی لە 12 وڵاتەوە بەشداری تێدا دەکەن. ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت، ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی پێشانگاكە دەبێت.

چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ پێنجشەممە، یەکەمین پێشانگای نێودەوڵەتی لۆجیستیکی لە هەولێر کرایەوە، دامەزراوە حکومییەکان، وەبەرهێنەران، بازرگانان، خاوەن کارگە، کۆمپانیاکانی پشکنین و کۆنترۆڵکردنی کوالێتی، بەشداری دەکەن و دەبێتە دەرفەتێک بۆ فراوانکردن و دەوڵەمەندکردنی بیرۆکەی بازرگانیکردن و گواستنەوەی بەرهەمەکان.

لێدوانی فەرمی: هێمن سابیر، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر بە ئاڤای وت، هەموو ئەو پێداویستییانەی بەکاردەهێنرێن لە بواری گواستنەوە لە نێوان وڵاتان لەلایەن کۆمپانیاکانی بەشدار تێیدا نمایش دەکرێت و چەندین  گرێبەست و یاداشتی لێکتێگەیشتن لەنێوان بازرگانەکان و حکومەت دا دەکرێت. ئەمەش دەبێتە هۆی پێشکەوتنی زیاتری بواری پۆستە و گەیاندن.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێشانگای نێودەوڵەتیی لۆجیستیک دەبێتە سەکۆیەک بۆ خستنەڕووی ژێرخانێکی هاوچەرخ لە چۆنیەتیی ئامادەکاری و دانانی پلان لەلایەن بازرگان و وەبەرهێنەران بەمەبەستی کۆگاکردنی بەرهەم و گواستنەوەی بار لە سێکتەری جۆراوجۆر، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بەڕێگای وشکانی و ئاو و ئاسمانی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ