
وێنەی چوار کەشتیوانەکە لە بۆشایی ئاسمان
ئاڤا نیوز
بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستی یەکێک لە کەشتیوانە ئاسمانییەکان، ناسا بڕیاری دا کەشتیی ئاسمانیی کرو-11 بە چوار سەرنشینەوە بگەڕێنێتەوە سەر زەوی.
بۆچی گرنگە: لە ماوەی 25 ساڵی کارکردنی ناسا، ئەمە یەکەمجارە بەهۆی دۆخی تەندروستی کەسێکەوە دەستبەرداری پلان و کارەکانی دەبێت و دەستەیەک لە کەشتیوانان دەگەڕێنێتەوە.
هۆکارە زانراوەکان: بەهۆی ناجێگیریی باری تەندروستی یەکێک لە کارمەندانی کرو-11، ناسا بڕیاری داوە دەستبەرداری کارەکانی ببێت و سەرجەم کارمەندانی ئەو دەستەیە بگەڕێنێتەوە سەر زەوی.
زانیاریی زیاتر: کرو-11، تیمێکی کەشتیوانیی بۆشایی ئاسمانە و لە چوار ئەندام پێکهاتووە، ئەوانیش، زێنا کاردمانی ئەمریکی، مایک فینکێی ئەمریکی، کیمیا یوی ژاپۆنی و ئۆلیگ پلاتۆنۆڤی ڕووسی، ئەم تیمە لە مانگی ئابی ساڵی ڕابردوو بۆ لێکۆڵینەوەی زانستی بەرەو بۆشایی ئاسمان بەڕێکەوتن و بڕیار وابوو کارەکانیان 8-9 مانگ بخایەنێت.
ئەمەش بزانە: سەرەڕای ئەوەی پێشتر ناسا بەهۆی کێشەی تەکنیکی چەندین کەشتی بۆشایی ئاسمانی گەڕاندووەتەوە، بەڵام ئەمە یەکەمجارە بەهۆی دۆخی تەندروستی کارمەندێکەوە زووتر لە وادەی خۆی کەشتییەک دەگەڕێتەوە بۆ سەر زەوی، بەو هۆیەشەوە خەڵکانێکی زۆر دەستخۆشیان لە ناسا کردووە بەوەی گرنگی بە سەلامەتی گیانی کەشتیوانەکانیان دەدەن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە شیرینی خەو ماتۆڕی دوو برا دزرا و لە کاسبی بوون




